شەفەق (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

(لە کازیوە (زنجیرەی تەلەفیزیۆنی)ەوە ڕەوانە کراوە)

شەفەق (بە تورکی: Alacakaranlık) زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنیی تورکییە لە ژانری پۆلیسی، سەرکێشی، ھەستبزوێن و ئەکشن کە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٠٥ لە کەناڵی شۆ تیڤی پەخش کرا. زنجیرەکە لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣ دەستی بە پەخشکردنی کرد لە کەناڵی شۆ تیڤی، و لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٠٥ بە پەخشکردنی ٣٧ەمین ئەڵقەی کۆتایی پێھات. زنجیرەکە لە ئێوارانی چوارشەممە و دووشەممە پەخش دەکرا. بە گشتی لە ٢ وەرز پێکدێت.

(شەفەق)
دەرھێنەریاغمور تایلان
پاکستنن وینتەرز
دوڕوڵ تایلان
عەلیجان یووجێل
بەرھەمھێنەرئوغور تایلان
دەفنە کایالار
نووسەرسولحی دۆلێک
ئەکتەرانئوغور یووجێل
کەنعان ئیمیرزاڵۆغڵو
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
پارانۆیا تیڤی
دەرچوون٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣ – ٢٨ی ئازاری ٢٠٠٥
وڵات تورکیا
زمانتورکی

زنجیرەکە بەرھەمی کەناڵی (پارانۆیا تیڤی)یە و لە دەرھێنانی یاغمور تایلان و نووسینی سولحی دۆلێک بووە. لە زنجیرەکەدا ئەکتەرانی وەک: ئوغور یووجێل، کەنعان ئیمیرزالیئۆغڵو، ئۆلگون شیمشێک، تونجێل کورتیز، ئایچا ئینچی، سێتار تانریۆغێن، سینەم ئۆزتوفان، ھاکان بیلگین و نورجان ئێرێن بەشدارییان تێدا کردووە.

کاست و کارەکتەرەکان

دەستکاری
ئەکتەر ڕۆڵ
ئۆزکان ئوغور بەدر بوویووکدێرێجی
ئوغور یوجێل سەرۆک کۆمیسەر تاھیر کەمال بازۆغڵو
کەنعان ئیمیرزاڵۆغڵوو کۆمیسەر فەرید چاغڵایان
تونجێل کورتیز ئالایبەیی بازۆغڵو
سێتار تانریۆغێن فەیزوڵڵا کێتێن (فەیزۆ)
ئۆلگون شیمشێک ئەمێر بوویووکدێرێجی
ھاکان بیلگین جەمیل
سینەم ئۆزتوفان مەلیکە
ئایچا ئینجی سۆنگوول
نورجان ئێرێن تورکان
کامبێر چاغڵایان کامبەر چاغڵایان

بیرھێنانەوە

دەستکاری

"بوومەلێڵ" لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣ دەستی پێکرد و لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٠٥ کۆتایی پێھات. لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە دووبارە لەسەر شاشەی (Cine5) پەخش کرایەوە. لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، ھەموو ئەڵقەکانی زنجیرەکە لە کەناڵی فەرمی یووتیوب دانران. ئەم زنجیرەیە ھیچ پەیوەندییەکی بە کتێب و زنجیرە فیلمە بەناوبانگەکەی (Twilight)ەوە نییە.

سەرچاوەکان

دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «alacakaranlık»، ویکیپیدیای تورکی. سەردان لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤.


بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری