کارڵ ویلھێلم ڕاینموت
(لە کارڵ ویلھێلم راینموتەوە ڕەوانە کراوە)
کارڵ راینموت (بە ئینگلیزی: Karl Wilhelm Reinmuth) لە ٤ی نیسانی ١٨٩٢ لە شاری ھێیدڵبێرگلە دایک بووە، کارڵ زانایەکی فەلەکناسی ئەڵمانیە، ئەو زانایە نێزیکەی ٣٩٥ ھەسارەی گچکەی دیتیتەوە.
پیشەی زانستی دەستکاری
زانای ئەڵمانی کارڵ لە ساڵی ١٩١٢ ھەتا ١٩٥٧ کاری کردیە لە ڕوانگەی ھێیدڵبێرگ.
ناوبانگ و شانازی دەستکاری
ھەسارەی بچووکی سەرەکی پشتوێنی ١١١١ رینمۆتە کە لەلایەن خوودی زانای بەناوبانگ کارڵەوە دیتراوە لە ساڵی ١٩١٢، ھەروەھا ھەر بە ناوی خۆیشی کراوە.
دۆزینەوەکان دەستکاری
گرنگترین دۆزینەوەکانی زانای ئەڵمانی کارڵ ھەسارەکانی نێزیک زەوییە ئەویش گەڕەستێرۆچکەی ئەپۆڵۆ ١٨٦٢ە
سەرچاوەکان دەستکاری
- MPBu 7 (1979) 10
- MitAG 50 (1980) 7 (لە ئەڵمانیا)
بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری
- دۆزەرەوەی ھەسارەی گچکە (بەپێی ژمارە) نکەی ھەسارەی بچووک. ٤ ئەیلول ٢٠١٦. گێڕایانەوە ٢٨ ئەیلول ٢٠١٦
- کارل رینموتە (کانونی یەکەم ١٩٧٩). " تێبینیی (کورتەیەک لە ژیان) ی ". پەخشنامەی ھەسارەی بچووک. بیب کۆد ١٩٧٩ ئێم پی بی و .... ٧... ١٠ ئار
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کارڵ ویلھێلم ڕاینموت تێدایە. |