کارنی چیبوێز چوکویمیکا (لەدایکبووی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئینگلیزییە کە وەک یاریزانێکی ناوەندی یاری دەکات بۆ یانەی خولی نایابی ئینگلیزی یانەی چێڵسی.[٣] لە نەمسا لە دایک و باوکێکی نێجیری لەدایکبووە، نوێنەرایەتی ئینگلتەرای کردووە لە ئاستە جیاوازەکانی لاوێتی، لەم دوایەدا کاپتنی تیمی ئینگلتەرای خوار ١٩ ساڵان بوو. چوکویمیکا یاری تۆپی پێی ئەکادیمیای بۆ نۆرسھامپتۆن تاون کردووە، لە تەمەنی دوازدە ساڵیدا چووە ئەکادیمیای ئەستۆن ڤێلا.

کارنی چوکیومیکا
ئەزموونی گەنجی
نۆرسھامپتۆن تاون
٢٠١٦–٢٠٢١ ئەکادیمیا و ئەستۆن ڤێلای خوار ٢١ ساڵان
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠٢١–٢٠٢٢ ئەستۆن ڤێلا ١٣ (٠)
٢٠٢٢- چێڵسی ٠ (٠)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٩ ھەڵبژاردەی ئینگلتەرای خوار ١٧ ساڵان ٢ (٠)
٢٠٢٠–٢٠٢١ ھەڵبژاردەی ئینگلتەرای خوار ١٨ ساڵان ٣ (١)
٢٠٢١- ھەڵبژاردەی ئینگلتەرای خوار ١٩ ساڵان ١٣ (٦)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of 13:01, 11 May 2022 (UTC).

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of تەممووزی ٢٠٢٢

کاروانی یانە دەستکاری

ئەستۆن ڤێلا دەستکاری

چوکویمیکا لە ئەکادیمیای نۆرسھاپتۆن تاون لە ئازاری ٢٠١٦ چووە ناو ئەکادیمیای ئەستۆن ڤێلا.[٤][٥] یەکەم گرێبەستی پیشەگەری لەگەڵ ڤێلادا واژوو کرد لە تەممووزی ٢٠٢٠.

چوکویمیکا یەکەمین یاری خۆی ئەنجامدا لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢١ لە بردنەوەیەک لە دەرەوەی یاریگای خۆیان لە بەرامبەر تۆتنھام ھۆتسپێر، کە لە چەند خولەکی یەکەمی چونە یاریگا تۆپێکی لە ستونی گۆڵدا.[٥] لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١، بە یاریزانی وەرزی ٢٠٢٠–٢١ی ئەکادیمیای ئەستۆن ڤێلا دانرا.[٦] ڕۆژی دواتر، چوکویمیکا بەشێک بوو لە پێکھاتەی ئەستۆن ڤێلائ خوار ١٨ ساڵان کە جامی لاوانی ئێف ئەی بردەوە، لە یاری کۆتاییدا لە پێکھاتەی لیڤەرپوڵی خوار ١٨ ساڵانیان بردەوە ٢–١.[٧]

چوکویمیکا یەکەم یاری خۆی بۆ پێکھاتەی یەکەم ئەنجامدا لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ لە یارییەکدا لە بەرامبەر برێنتفۆرد کە ١–١ بە بەرامبەر بوون کۆتایی ھات، ئاستێکی پێشکەش کرد کە پاول مێرسۆن بە «نایاب» وەسفی کرد و وتی «ئەو ئەبێت بە ئەستێرەیەکی تەواو»[٨]

چێڵسی دەستکاری

لە ٢ی ئابی ٢٠٢٢، ئەستۆن ڤێلا و چێڵسی پشتڕاستیان کردەوە کە یانەکان گەیشتوونەتە ڕێکەوتنێک بۆ گواستنەوەی ھەمیشەیی چوکویمیکا، چاوەڕوانی ڕازی بوونی یاریزانەکە و پشکنینە پزیشکییەکانن.[٩][١٠] لە ٤ی ئابی ٢٠٢٢، چێڵسی گرێبەستێکی بۆ ماوەی شەش ساڵ لەگەڵ چوکویمیکا واژوو کرد.[١١][١٢]

کاروانی نێودەوڵەتی دەستکاری

چوکویمیکا دەتوانێت یاری بکات بۆ ھەر یەک لە ھەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا، نایجیریا و ئوسترالیا.[٤] دوای ئەوەی دوو یاری بۆ تیمی نیشتیمانی ئینگلتەرای خوار ١٧ ساڵان ئەنجامدا، لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢١، یەکەم یاری خۆی بۆ تیمی ئینگلتەرای خوار ١٨ ساڵان ئەنجامدا لە بردنەوەی ٢–٠ بەرامبەر وێڵز.[١٣]

لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١، چوکویمیکا یەکەمین یاری خۆی بۆ ئینگلتەرای خوار ١٩ ساڵان ئەنجامدا لە کاتی سەرکەوتنیان ٢–٠ لە بەرامبەر ئیتاڵیای خوار ١٩ ساڵان لە یاریگای جیۆرج پارک، ھەروەھا کاپتنی تیمەکە بوو.[١٤] لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، یەکەم گۆڵی خۆی بۆ ئینگلتەرای خوار ١٩ی تۆمارکرد، لە بردنەوەی ٤–٠ بەسەر ئاندۆرا خوار ١٩ لە یارییەکی پاڵاوتنەکانی سەرکەوتن بۆ جامی ئەورووپای خوار ١٩ ساڵان لە ٢٠٢٢.[١٥]

لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، چوکویمیکا لە تیمی ئینگلتەرا بۆ پاڵەوانێتی جامی ئەورووپی خوار ١٩ی ٢٠٢٢ی ئەورووپا دیاری کرا.[١٦] چوکویمیکا لە ھەموو یارییەکانی پاڵەوانێتییەکەدا یاری کرد، گۆڵی تۆمار کرد لە بردنەوەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان بەرامبەر نەمسا و سڕبیا[١٧] لە ١ی تەممووزی ٢٠٢٢، دووەم گۆڵی تۆمارکرد لە بردنەوەی ئینگلتەرا بەرامبەر ئیسڕائیل کە ٣–١ بردیانەوە لە کاتی زیادکراوی یاری کۆتایی.[١٨] ئاستەکانی لە کاتی پاڵەوانێتییەکەدا بووە ھۆی ئەوەی لە تیمی یەکێتی ئەورووپا ناوی ھەبێت.[١٩]

ژیانی کەسی دەستکاری

چوکویمیکا لە ڕەچەڵەکی ئیگبۆیە. ئەو لە نەمسا لە دایک و باوکێکی نێجیری لەدایک بووە و لە نۆرسھاپتۆن لە ئینگلتەرا گەورە بووە.[٤] برا گەورەکەی کالێب یاری بۆ ئەستۆن ڤیلا دەکات.

ھەروەھا خوێندکاری پێشووی خوێندنگەی کوڕانی نۆرسھامپتۆن بوو.

ئاماری کاروانی وەرزشی دەستکاری

ھەتا ١٠ ئایاری ٢٠٢٢[٢٠]
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز خول جامی ئێف ئەی جامی ئی ئێف ئێل ئەوانی تر کۆی گشتی
ئاست یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
ئەستۆن ڤێلا خوار ٢١ ساڵان ٢٠٢٠–٢١ - - - ٢ ٠ ٢ ٠
٢٠٢١–٢٢ ٢ ٠ ٢ ٠
کۆی گشتی - - - ٤ ٠ ٤ ٠
ئەستۆن ڤێلا ٢٠٢٠–٢١ پرێمییەر لیگ ٢ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ - ٢ ٠
٢٠٢١–٢٢ پرێمییەرلیگ ١١ ٠ ٠ ٠ ٢ ٠ - ١٣ ٠
کۆی گشتی ١٣ ٠ ٠ ٠ ٢ ٠ - ١٥ ٠
چێڵسی ٢٠٢٢–٢٣ پرێمییەرلیگ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠
تەواوی کاروانی وەرزشی ١٣ ٠ ٠ ٠ ٢ ٠ ٤ ٠ ١٩ ٠


خەڵاتەکان دەستکاری

ئەستۆن ڤێلای خوار ١٨ ساڵان

  • جامی لاوانی ئێف ئەی:٢٠٢٠–٢١

ئینگلتەرای خوار ١٩ ساڵان

  • پاڵەوانێتی ئەورووپا بۆ خوار ١٩ ساڵان: ٢٠٢٢

تاکەکەسی

  • باشترین پێکھاتەی پاڵەوانێتی ئەورووپا بۆ خوار ١٩ ساڵان: ٢٠٢٢

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "2020/21 Premier League squads confirmed". premierleague.com (بە ئینگلیزی). Premier League. 20 October 2020. Retrieved 22 May 2021.
  2. ^ ئ ا "Carney Chukwuemeka". 11v11.com. AFS Enterprises. Retrieved 3 November 2021.
  3. ^ "Carney Chukwuemeka - Profile". avfc.co.uk. Aston Villa F.C. Archived from the original on 19 May 2021. Retrieved 19 May 2021.
  4. ^ ئ ا ب Maston, Tom (15 April 2021). "Carney Chukwuemeka: Aston Villa wonderkid that Europe's top clubs are queuing up to sign". Goal. Archived from the original on 16 April 2021. Retrieved 19 May 2021.
  5. ^ ئ ا Watson, Chris; Cusack, Richard (15 May 2021). "Carney Chukwuemeka - transfer talk, contract and Villa plan". BirminghamLive (بە ئینگلیزی). Retrieved 22 May 2021.
  6. ^ "Martinez voted Supporters' Player of the Season 🏆". Aston Villa Football Club. 23 May 2021. Archived from the original on 23 May 2021. Retrieved 2021-05-23.
  7. ^ Preece, Ashley (2021-05-24). "Aston Villa vs Liverpool FA Youth Cup final LIVE updates". BirminghamLive (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-24.
  8. ^ Mir, Amir (2021-08-29). "Paul Merson delivers verdict on Chukwuemeka's performance for Aston Villa v Brentford". HITC (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-30.
  9. ^ "Aston Villa agree Chukwuemeka departure". Aston Villa FC (بە ئینگلیزی). 2022-08-02.
  10. ^ "Chukwuemeka transfer agreed". Chelsea FC (بە ئینگلیزی). 2022-08-02.
  11. ^ "Chelsea Signs 18 Years Old Chukwuemeka for 20m". Best Arab Casino.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  12. ^ "Chukwuemeka signing confirmed". www.chelseafc.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-08-04.
  13. ^ Keen, Liam (29 March 2021). "Villa young Lions roar for England". Express & Star (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 19 May 2021. Retrieved 19 May 2021.
  14. ^ Veevers, Nicholas (2 September 2021). "England MU19s 2-0 Italy". EnglandFootball.com. Retrieved 3 September 2021.
  15. ^ UEFA.com. "England-Andorra | Under-19". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-11-10.
  16. ^ "Aston Villa trio named in England squad for U19 Euros". Aston Villa Football Club. 17 June 2022. Retrieved 2022-06-17.
  17. ^ Boswell, Zinny (1 July 2022). "Meet England's Young Lions gunning for glory in Under-19s European Championships final against Israel". Sky Sports. Retrieved 13 July 2022.
  18. ^ Sansom, Dan (1 July 2022). "Israel U19 1-3 England U19 (AET): Young Lions come from behind to win European Championship". Sky Sports. Retrieved 1 July 2022.
  19. ^ "2022 Under-19 EURO Team of the Tournament". UEFA. 5 July 2022. Retrieved 13 July 2022.
  20. ^ کارنی چوکیومیکا لە ساکروێی. Retrieved 20 January 2022.