کاربۆن مۆنۆکسید (بە ئینگلیزی: Carbon monoxide، فورمووڵی کیمیایی: CO، سی ئۆ) گازێکی بێ ڕەنگ، بێ بۆن، بێ تام و گڕکێش و زۆر ژەھراویە[١] کە چڕییەکەی ھەندێک کەمتر لە ھەوایە. کاربۆن مۆنۆکسید لە یەک گەردیلەی کاربۆن و یەک ئۆکسجین پێکدێت. ئەوە سادەترین گەردەیە لە خێزانی ئۆکسۆکاربۆن. لە کۆمپلێسە کیمیایییەکانی کاربۆن مۆنۆکسید، لیگاند بە شێوەی کاربۆنیل دەخوێنرێتەوە. ئەوە گەردەیەکی کلیلی لە زۆرێک لە ڕەوتەکانی کیمیای پیشەسازییە.[٢]

مۆدێلی تۆپ و داری کاربۆن مۆنۆکسید
مۆدێلی بۆشاییی پڕکراوی کاربۆن مۆنۆکسید

گەرمای سووتان باوترین سەرچاوەی کاربۆن مۆنۆکسیدە، بەو حاڵە سەرچاوەی ژینناسیی شوێنەواری و زیندەوەری زۆرێک بوونیان ھەیە کە قەبارەیەکی بەرچاو کاربۆن مۆنۆکسید ساز و بڵاو دەکەنەوە. کاربۆن مۆنۆکسید لە سازکردنی زۆرێک لە ئاوێتەکان وەکوو دەرمانەکان، گوڵاوەکان و سووتەمەنییەکان گرنگە. ئەوە لەلایەن زۆرێک لە بوونەوەرەکان وەکوو مرۆڤ ساز دەکرێت.[٣] بە بڵاوبوونەوە لە تەوشکدا، کاربۆن مۆنۆکسید دەتوانێت ڕۆڵی لە گۆڕینی کەش و ھەوادا ھەبێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Carbon monoxide poisoning". nhs.uk (بە ئینگلیزی). 2017-10-17. Retrieved 2022-09-16.
  2. ^ Bierhals, Jürgen (2001). "Carbon Monoxide". Ullmann's Encyclopedia of Industrial Chemistry. Weinheim: Wiley-VCH. doi:10.1002/14356007.a05_203.
  3. ^ Bierhals, Jürgen (2001). "Carbon Monoxide". Ullmann's Encyclopedia of Industrial Chemistry. doi:10.1002/14356007.a05_203. ISBN 3527306730.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری