ھاندان
(لە کارای یاریدەدەرەوە ڕەوانە کراوە)
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (نیسان ٢٠١٧) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ھاندان (ئینگلیزی: Catalysis) کردەی خێراکردنی کاردانەوەی کیمیایییە، بە کاری ھاندەرێک.
ھاندەر
دەستکاریھاندەر یان کارای یاریدەدەر (Catalyst) ماددەیەکە، خێراییی کاردانەوەی کیمیایی دەگۆڕێت، بێ ئەوەی خۆی لە کاردانەوەکەدا کاربکرێت و بێ ئەوەی بە شێوەیەکی ھەستپێکراو بگۆڕدرێت.
ھاندەری چوونیەک
دەستکاریھاندەری چوونیەک (Homogeneous catalyst) ھاندەرێکە، کە لە ھەمان باری فیزیاییی کارلێککردووەکاندایە. بۆ نمونە: ھاندەری H2O2 لە کاردانەوەیەکی شلیدا.
ھاندەری ناچوونیەک
دەستکاریھاندەری ناچوونیەک (Heterogeneous catalyst) ھاندەرێکە، لە بارێکی فیزیاییی جیاواز لەگەڵ باری فیزیاییی ماددە کارلێککردووەکاندایە. بۆ نمونە: ھاندەری ZnO لە کاردانەوەیەکی غازیدا.
شێوازی ھاندان لە ھاندەردا
دەستکاریبە زیادکردنی ھاندەر لە کاردانەوەیەکی کیمیاییدا، شێوازی بەڕێوەچوونی کاردانەوەکە دەگۆڕدرێت واتە لە ڕێگایەکەوە کاردانەوەکە دێتە کایەوە کە پێویستی بە وزەی چالاککردنی کەمتر ببێت.
سەرچاوە
دەستکاری- پەرتووکی کیمیا ١٢، چاپی سێیەم - ٢٠١٢، «وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان».
ئەم کیمیا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھاندان تێدایە. |