کاداستر (بە ئینگلیزی: Cadastre) پۆڵێنکردن و سیستماتیک (ڕێکخراو) زەوی، لەژێر چاودێری دەسەڵات، بە بەکارھێنانی نەخشەی ئەو پارچە زەویانەی کە لە پڕۆسەیەکی ڕووپێودا نەخشەیان بۆ ئامادە بووە، بەپێی یاسایی تۆمارکردنی زەوی تۆمار وتاپۆ کراون.

کاداستر Cadastre

ناساندن دەستکاری

ووشەی کاداستر سەرچاوە لە ووشەی katasticgonدەگرێ، واتە پەڕاوی پاداشت. پاشان لە زمانی لاتین گۆرا بە captastram و ئێستەش بە ڕێسایە دەوترێ کە جۆرو و ئەندازەی دارایی و خاوەنەکەی و جۆری خاوەنداریتەکە بۆ ھەموو دارایەکانی وڵات دیاری دەکات.

ئەم بیردۆزە (تیۆری) بە تایبەت لەسەردەمی ناپلیۆن بەڕوونی ئەمری بۆ دەرچووە(١٨٠٧). ناپلیۆن دەیگوت کاداسترێکی باش تەواوکەری یاساکانی و فەرمانەکانی منە و دابێ ئاستی ووردی و درووستی نەخشەکان بتوانێ بە باشی سنووری داراییەکان لەیەک جیابکاتەوە.

مێژووی کاداستر دەستکاری

  • میسڕ 3000BC
  • ئیتاڵیا1600BC
  • ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆمانی 300AD
  • ھیند1000 AD
  • چین700 AD
  • ئنگلتەرا- Doomsday Book 1086
  • سوید ١٥٤٠
  • پاشایەتی ھەنگاریا١٧٩٢
  • کاداسترای ناپیلۆن ١٨٠٧

ئامانجەکانی کاداستر دەستکاری

دوو دەستە ئامانجی سەرەکیمان لەکاداستردا ھەیە:

چەندایەتی دەستکاری

دیاری کردنی سنووری یاسایی سامان و داراییەکانی حوکمەت، تاکەکان، ھەروەھا سامانە گشتیەکان.

  • دەزگاکانی دەسەڵات
  • سامانە گشتیەکان (پارک، یانەکان، خوێندنگاکان، بازاڕ، جادەکان، سەرچاوە سروشتییەکان)
  • سامانە تایبەتییەکان (خانوو، زەوی کشتووکاڵی،.....)

جۆرایەتی (کوالێتی) دەستکاری

  • پێکھێنانی سیستەمێکی ڕەوان و ئاسان بۆ دەرھێنان و ڕاستکردنەوەی تاپۆی خاوەنداریەتی
  • دھرووست کردنی دڵنیایی لە پڕۆسەی کڕین و فرۆشتنی زەوی و خانوو.
  • کەم کردنەوەی سکاڵا لەسەر تێکەڵاوی داراییەکان
  • یارمەتیدان بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی باش و دادوەرانە بۆ باج
  • زیادکرنی ئاستی کارایی و جۆرایەتی پلانەکانی تایبەت بە ئاوەدانکردنەوە و بەھەمھێنان.
  • ئاسان کردنی پڕۆسەی ئەنجام دانی کارووباری یاسایی تایبەت بە سامان تاک سامانە گشتیەکان.

جۆرەکانی کاداستر دەستکاری

  1. Legal cadastre –– supports land markets
  2. Fiscal cadaster –– supports land taxation
  3. Multi Multipurpose cadastre