کاتێدراڵی پاڤڵ و پیتەر، سانت پیتەرزبورگ

کاتێدراڵی پاڤڵ و پیتەر (بە ڕووسی: Петропавловский собор, romanized: Petropavlovskiy sobor) کاتێدراڵێکی ئۆرتۆدۆکسیی ڕووسییە لە شاری سەنت پیتەرزبورگ لە ڕووسیا. یەکەم و کۆنترین شوێنەوارە لە سانت پیتەرزبورگ، لە نێوان ساڵانی ١٧١٢ بۆ ١٧٣٣ بە درێژایی ڕووباری نیڤا دروستکرا.[١][٢]

کاتێدراڵی پاڤڵ و پیتەر
Петропавловский собор ڕووسی
ئایین
پەیوەندییەکانئۆرتۆدۆکسی ڕووسی
شوێن
وڵاتڕووسیا
تەلارسازی
Groundbreaking١٧١٢
تەواوکردن١٧٣٣

تەلارسازی

دەستکاری

بیناکە ئێستا یەکەم کڵێسای بەردینە لە شاری سانت پیتەرزبورگ، لەلایەن ترێزینی دیزاین کراوە و لە نێوان ساڵانی ١٧١٢ بۆ ١٧٣٣ دروستکراوە. تاوەرەکە بە زێڕ ڕەنگ کراوە و بەرزییەکەی دەگاتە ١٢٣ مەتر، و لە سەرەوەیدا فریشتەیەک بوونی ھەیە کە خاچێکی بەدەستەوەیە. ئەم فریشتەیە یەکێکە لە ھێما گرنگەکانی سانت پیتەرزبۆرگ.[٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Peter and Paul Cathedral in St Petersburg Russia». Anna Gaplichnaya (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ Susan (٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢). «Cathedral of St. Peter and St. Paul in St. Petersburg, Russia». Unofficial Royalty (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ «Cathedral of St. Peter and St. Paul | cathedral, Saint Petersburg, Russia | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.