ڤەدات ئایدن
ڤەدات ئایدن (١٩٥٣ - ٧ی تەمموزی ١٩٩١) سیاسەتمەدار و داکۆکیکاری مافی مرۆڤی کورد بوو. ئەو سەرۆکی رێکخستنەکانی ئامەدی پارتی کاری گەل (ھەپ) بوو. ئایدن لە تەممووزی ١٩٩١ ڕفێندرا و دوای دوو ڕۆژ تەرمەکەی دۆزرایەوە. تا ئێستا بکووژی ئەو نادیارە.[١][٢] ئایدن ھاوسەرگیری لەگەڵ شووکران ئایدن کردبوو.
ڤەدات ئایدن | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٥٣ |
مەرگ | 7 July ١٩٩١ (٣٧−٣٨ ساڵ ژیاوە) |
ھۆکاری مەرگ | کوژران |
شوێنی دۆزینەی تەرم | مادەن |
شوێنی حەوانەوە | ئامەد |
نەتەوە | کورد |
پیشە | پارێزەر، چالاکوان |
حیزبی سیاسی | پارتی کاری گەل |
ھاوسەر | شووکران ئایدن |
ژیانی سەرەتایی و خوێندن
دەستکاریڤەدات لە ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی کازانجی سەر بە ناحیەی بسمیل سەر بە پارێزگای دیاربەکر لە دایکبووە. [٣] [٤] لە ساڵی ١٩٧٩ بەشی ئەدەبی قوتابخانەی پیشەیی لە دیاربەکر دەرچووە [٥] دەبێتە ئەندامی دامەزرێنەر و نوێنەری لقی ئامەد لە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی تورکیا (IHD). [٦]
چالاکوانی مافەکانی کورد
دەستکاریلە کۆبوونەوەی ساڵانەی IHD لە تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٠، ڤەدات یەکەم وتاری بە زمانی کوردی لە بەردەم خەڵک لە تورکیا پێشکەش کرد، لەو کاتە قسەکردن بە زمانی کوردی قەدەغە بوو. [٧] بڕیاری بە کوردی گوتنی وتارەکە لەلایەن نوێنەرانی کوردەوە درا، بەڵام کەسانی دیکەی تووشی سەرسوڕمان کرد. [٨] زۆرێک لە نوێنەرانی دیکەی غەیرە کورد لە ناڕەزایەتییەکدا کۆنگرەیان بەجێھێشت و ئایدنیش بەردەوام بوو لە وتارەکەی کە ئەحمەد زەکی ئۆکچوئۆغڵو وەرگێڕدرایە سەر زمانی تورکی. [٧] ئایدن لە زیندانی ئولوجانلار لە ئەنقەرە دەستبەسەر و دەستگیرکرا.[٥] دوای ئازادکردنی وەک سەرۆکی لقی پارتی کاری گەل لە ئامەد ھەڵبژێردرا. [٧]
تیرۆرکردن
دەستکاریلە ٥ی تەمموزدا، ئەو چەکدارانەی خۆیان وەک ئەفسەری پۆلیس ناساندبوو، لە ماڵەکەیدا خۆیان نیشان دا و بە زۆر سواری ئۆتۆمبێلێکیان کرد. لە ٧ی تەمموزدا تەرمی ناوبراو لە ژێر پردێکدا لە دەرەوەی پارێزگای دیاربەکر، لە قەزای مادەن لە پارێزگای ئێلازیگە دۆزرایەوە. [٩] دەستبەجێ لە شارەوانی مادەن بەخاک سپێردرا، بەڵام دواتر پشکنینی جەستەی بۆ کرا و دوای ئەوەی پشتڕاستکرایەوە کە تەرمەکەی ھی ئایدنە، لە دیاربەکر بەخاک سپێردرا. کەللەسەر و قاچەکانی شکا بوون و نزیکەی ١٥ فیشەک بە جەستەیەوە کەوت بوو. ٨ فیشەک لەناو جەستەیدا دۆزرایەوە. کەس بە تاوانی کوشتنی ڤەدات ئایدین تۆمەتبار نەکرا. لە پرسەکەیدا لە دیاربەکر لە ١٠ی خاکەلێوە، پۆلیس تەقەیان ئاراستەی جەماوەرێکی ھەزاران کەسی ماتەمینی کرد. پۆلیس بانگەشەی ئەوە کرد کە بەرد لە ناو خەڵکەکەوە بۆیان فڕێدراوە، ھەرچەندە شایەتحاڵەکان ئەمەیان ڕەتکردەوە. [١٠] [١١] لە ئەنجامدا ٧ [١٠] بۆ ١٣ کەس کوژراون [١٢] و تا ١٠٠ کەسیش بریندار بوون. ناڕەزایەتییەکان دژی ئەم ڕووداوانە لە ڕۆژانی دواتردا دیاربەکر، نسێبین ، لیجە ، ئولودەرێ و بسمیل درووست بوو. [١٣] ھیچ کەسێک بە کوشتنی ئامادەبووانی پرسەکە بە تاوانبار لە قەڵەم نەدرا. لە ٤ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣ شاندێکی پەرلەمانتارانی پارتی دیموکرات کەوتنە بەر ھێرشێکی چەکداری کاتێک لە باتمان لە ئەرکێکدا بوون و ھەوڵیان دەدا بزانن کێ ئایدنی کوشتووە. لە ئەنجامدا پەرلەمانتاری ماردین مەحمەت سینکار و سەرۆکی پارتی خۆجێیی باتمان کوژران و پەرلەمانتاری باتمان نیزامەدین تۆغوچ لەگەڵ سێ کەسی دیکە بریندار بوون. [١٤] لێکۆڵینەوە لە کوشتنی ڤەدات ئایدن بەردەوام بوو، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢١ دۆسییەکەی بەتەواوی لەلایەن دادگا داخرا.[١]
ئەمەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا «دۆسیەی یەکەمین قوربانیی تاوانی بکەر نادیار لە باکووری کوردستان دادەخرێت». www.rudaw.net. لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «برای ڤەدات ئایدن: دەوڵەت ئەوی کوشت». ANF News. لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Vedat Aydın is living inside the hearts of the Kurdish people». Medya News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٥ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Bir dervişin hayatı: Vedat Aydın» (بە تورکی). 15 November 2020. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە 2 June 2023 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا «Vedat Aydın is living inside the hearts of the Kurdish people». Medya News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٥ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە."Vedat Aydın is living inside the hearts of the Kurdish people". Medya News. 5 July 2021. Retrieved 16 June 2022.
- ^ Kurban، Dilek (2020)، Kurban، Dilek (ed.)، «Bottom-up: Kurdish Legal Mobilization at the ECtHR»، Limits of Supranational Justice: The European Court of Human Rights and Turkey's Kurdish Conflict، Cambridge: Cambridge University Press، pp. 191–192، ISBN 978-1-108-48932-4، لە 2022-06-16 ھێنراوە
- ^ ئ ا ب Kurban، Dilek (2020)، Kurban، Dilek (ed.)، «Bottom-up: Kurdish Legal Mobilization at the ECtHR»، Limits of Supranational Justice: The European Court of Human Rights and Turkey's Kurdish Conflict، Cambridge: Cambridge University Press، pp. 191–192، ISBN 978-1-108-48932-4، لە 2022-06-16 ھێنراوەKurban, Dilek (2020), Kurban, Dilek (ed.), "Bottom-up: Kurdish Legal Mobilization at the ECtHR", Limits of Supranational Justice: The European Court of Human Rights and Turkey's Kurdish Conflict, Cambridge: Cambridge University Press, pp. 191–192, ISBN 978-1-108-48932-4, retrieved 16 June 2022
- ^ Kurban, Dilek (2020), p.191
- ^ Erol Önderoğlu (١٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٩). «VEDAT AYDIN MURDER: Murder File Returned to its Origin after 18 Years». Bianet – Bagimsiz Iletisim Agi.
- ^ ئ ا «HSW». www.hrw.org. لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Wife of slain Kurdish politician Vedat Aydin says husband killed by Turkish intelligence JITEM». ekurd.net. ٢ی ئازاری ٢٠١٠.
- ^ «Mahmut Kaya: Widerstand ist legitim». ANF News (بە ئەڵمانی). لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Orhan، Mehmet (2016). Political violence and Kurds in Turkey. Routledge. p. 184. ISBN 9781315688206.
- ^ Gunes، Cengiz (11 January 2013). The Kurdish National Movement in Turkey: From Protest to Resistance (بە ئینگلیزی). Routledge. p. 163. ISBN 9781136587986.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی)