ڤیکی نتیتیما
ڤیکی نتیتیما (لەدایکبووی ١٩٥٨ یان ١٩٥٩) ژنە چالاکوانێکی مافەکانی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسی تەنزانییە، ڤیکی بەناوبانگبوو کاتێک چیڕۆکی ھەژێنەری ورووژاند دەربارەی کووشتنی کەسانێک لە تەنزانیا و بوروندی بەھۆی ئەلبینیسم، دواتر ناوبراو بووە بەڕێوبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی «لەژێر ھەمان خۆر» بۆ داکۆکیکردن لەو کەسانە.
ڤیکی نتیتیما | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٥٨ یان ١٩٥٩ |
نەتەوە | تەنزانیا |
پیشە | ڕۆژنامەنووس |
خاوەنکار | بی بی سی، ڕێکخراوی لەژێر ھەمان خۆر |
ناسراوە بە | ڕاپۆرتکردن لەسەر پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ; چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ |
وێبگە | توویتەر |
ژیان
دەستکاریڤیکی لە دایکبووی تەنزیانیایە. بە وەرگرتنی سکۆلارشیپی حکوومەت ئەوا توانی لە یەکێتیی سۆڤیەت بخوێنێت. توانی ماستەر لە ڕۆژنامەوانی بەدەستبھێنێت لە ساڵی ١٩٨٥، دواتر لە ساڵی ١٩٩٨ ماستەرێکی دیکەی لە گەشەپێدانی سیستەمی زانیاری بەدەستھێنا لە بەریتانیا. لە ساڵی ١٩٩١، وەک ڕۆژنامەنووسێکی ئەلیکتڕۆنی (پێشکەشکاری ڕادیۆ و پرۆدیوسەر) لە تۆڕی بی بی سی کاریکرد، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٦ پلەکەی بەرزبوویەوە بۆ ڕۆژنامەنووسی باڵا و سەرۆکی تۆڕی بی بی سی لە تەنزانیا.[١] لە ساڵی ٢٠٠٨، ڤیکی نیتیتیما ناوبانگی پەیاکرد بە ڕووماڵکردنی ھەواڵی کووشتنی کەسانێک لە تەنزانیا تەنیا لەبەر ئەوەی تووشی ئەلبینیسم بوونە.[٢] دواتر ڤیکی تۆڕی بی بی سی جێھێشت، بوو بە بەڕێوبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی «لەژێر ھەمان خۆر» بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی تووشبووانی ئەلبینیسم، لەو پۆستە مایەوە تاکوو ئایاری ٢٠١٨ کاتێک خانەنشین بوو.[٣]
ڕووماڵی کووشتنی تووشبووانی ئەلبینیسم
دەستکاریڤیکی پەردەی لەسەر ئەو کەسانە ھەڵدایەوە کە وەک پزیشکی لۆکاڵی مامەڵەیان بە جەستەی ئەلبینیسمەکان دەکرد، ئەو خەڵکانە وایان دانابوو کە جەستەی تووشبووانی ئەلبینیسم چارەسەرێکی جادووییە بۆیە دەیانکووشتن و مامەلەیان پێوەدەکردن.[٢][٤] ڕاپۆرتەکانی ڤیکی چاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەلای خۆیدا ڕاکێشا. دواتر ڕووماڵەکانی بوون بە ھەڕەشە لەسەر ژیانی، ئەمەش وایکرد چەندجارێک خۆی باشرێتەوە، وە بۆ دووجاریش وڵات جێبھێڵێت.[٥][٦]
خەڵاتەکان
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا Wray، Lindsey (2010). «Vicky Ntetema». International Women's Media Foundation. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Tanzania fears over albino killings». BBC News. 2007-12-07. لە 2018-12-11 ھێنراوە.
- ^ Namkwahe، John (2018-04-12). «Ntetema announces retirement date from albino lobby group». The Citizen. لە 2018-12-11 ھێنراوە.
- ^ Ntetema، Vicky (2008-07-24). «In hiding for exposing Tanzania witchdoctors». BBC News. لە 2018-12-11 ھێنراوە.
- ^ ئ ا Ntetema، Vicky (2008-07-24). «In hiding for exposing Tanzania witchdoctors». BBC News. لە 2018-12-11 ھێنراوە.
- ^ «Vicky Ntetema wins bravery award for BBC albino report». BBC News. 2010-05-11. لە 2018-12-11 ھێنراوە.
- ^ «Biographies of 2016 Award Winners Share». U.S. Department of State. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «U.S. Embassy Honors 2016 International Women of Courage Laureate Ms. Vicky Ntetema». U.S. Embassy in Tanzania. ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڤیکی نتیتیما تێدایە. |