ڤیتینیا
ڤیتۆر ماچادۆ فێرێرا (لەدایکبووی ١٣ی شوباتی ٢٠٠٠)، ناسراو بە ڤیتینا, یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری پورتوگالییە کە وەک یاریزانی ناوەندی یاریگا یاری دەکات بۆ یانەی خولی فەڕەنسی پاریس سان-جێرمان و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پۆرتوگال.
زانیاری کەسی | |||
---|---|---|---|
ناوی تەواو | ڤیتۆر ماچادۆ فێرێرا | ||
ڕێکەوتی لەدایکبوون | ١٣ شوباتی ٢٠٠٠ (٢٢ ساڵ) | ||
شوێنی لەدایکبوون | فارۆ، پۆرتوگال | ||
باڵا | ١٫٧٢ مەتر | ||
جێگای یاریکردن | ناوەڕاست | ||
زانیاری یانە | |||
تیمی ئێستا | پاریس ساینت-جێرمان | ||
ژمارەی درێس | ١٧ | ||
کاروانی لاوێتی | |||
٢٠٠٨–٢٠١١ | پۆڤۆ لانھۆسۆ | ||
٢٠١١–٢٠١٩ | پۆرتۆ | ||
٢٠١٥–٢٠١٦ | پادرۆنسێ (خواستن) | ||
کاروانی پیشەگەری | |||
ساڵەکان | تیم | یارییەکان | گۆڵەکان |
٢٠١٩–٢٠٢٠ | پۆرتۆ بی | ١٤ | (٨) |
٢٠٢٠–٢٠٢٢ | پۆرتۆ | ٣٨ | (٢) |
٢٠٢٠–٢١ | وۆڵڤەرھامپتۆن واندەرس | ١٩ | (٠) |
٢٠٢٢- | پاریس سان جێرمان | 2 | (0) |
ھەڵبژاردە | |||
٢٠١٧ | پۆرتوگال خوار ١٧ ساڵان | ١ | (٠) |
٢٠١٨ | پۆرتوگال خوار ١٨ ساڵان | ٧ | (٠) |
٢٠١٨–٢٠١٩ | پۆرتوگال ١٩ ساڵان | ١٨ | (٣) |
٢٠١٩- | پۆرتوگال ٢١ ساڵان | ٢٢ | (١) |
٢٠٢٢- | پۆرتوگال | ٣ | (٠) |
لە سیستەمی لاوانی پۆرتۆوە ھاتووە، ڤیتینیا لە کاتی خۆیدا لەگەڵ تیمی دووەمی یانەکە ئاستی سەرنجڕاکێش بوو پێش ئەوەی بەرزبکرێتەوە بۆ پێکھاتەی یەکەم لە ساڵی ٢٠٢٠، ھەردوو نازناوە ناوخۆیییەکەی خولی پۆرتوگالی و جامی پۆرتوگالی بردەوە لە یەکەم وەرزیدا. لە ئەیلولی ٢٠٢٠ بە خواستن درا بە یانەی پرێمیەرلیگ وۆڵڤەرھاپتۆن واندەرس، پێش ئەوەی لە وەرزی داھاتوودا بگەڕێتەوە. ئەو خۆی وەک یاریزانێکی سەرەکی بۆ پۆرتۆ سەلماند و بۆ دووەم جار ھەردوو نازناوی ناوخۆیی بردەوە، کە ناوی لە باشترین پێکھاتەی خولەکە ھەبوو و بە باشترین یاریزانی لاوی ساڵ ھەڵبژێردرا. لە حوزەیرانی ٢٠٢٢، گواسترایەوە بۆ پاریس سان-جێرمان بە بڕی ٤١٫٥ ملیۆن یۆرۆ.
ڤیتینیا یاریزانێکی پێشووی لاوانی پورتوگالە، نوێنەرایەتی وڵاتەکەی کردوو لە ئاستە جیاوازەکانی لاواندا، بەشێک بووە لە تیپەکانی خوار ١٩ و خوار ٢١ ساڵان کە دووەم بوون لە ھەردوو جامی ئەورووپای خوار ١٩ ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢١ بە دوای یەکدا، لە ساڵی ٢٠٢٢ یەکەمین یاری نێودەوڵەتی بۆ ئاستی یەکەم ئەنجامدا.
کاروانی یانە
دەستکاریپۆرتۆ
دەستکاری٢٠١٩–٢٠: سەرەتای کاروانی یاریکردن
دەستکاریڤیتینیا لە شاری فارۆ لەدایکبووە، شارێکی پورتوگالییە لە ھەرێمی ئالگارڤ، لە باشووری خاکی پورتوگال، و لە شاری ڤیا داس ئەیڤس گەورە بووە، لە باکووری وڵات گەورە بووە.[١]
ڤیتینا لە ساڵی ٢٠٠٧ دەستی بە یاری تۆپی پێ کرد لە پۆڤوا دی لانھۆسۆ پێش ئەوەی دوو ساڵ دواتر و لە تەمەنی ١١ ساڵیدا بچێتە نێو ڕیزەکانی لاوانی ئێف سی پۆرتۆ.[٢] لە ١١ی ئابی ٢٠١٩ یەکەمین یاری خۆی بۆ تیمی دووەم ئەنجامدا لە یارییەکدا بەرامبەر سپۆرتینگ دا کۆڤیلا.[٣] ئەو ھەروەھا بەشێک بوو لە پێکھاتەی پۆرتۆ کە بووە براوەی خولی لاوانی ئەورووپا لە وەرزی ٢٠١٨–١٩.[٤]
لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، ڤیتینیا یەکەم یاری خۆی بۆ پێکھاتەی یەکەم ئەنجامدا، وەک یەدەگ لە جێگەی ویڵسن مانافا لە خولەکی ٦١ لە یارییەکدا بەرامبەر جیل ڤیسێنتێ.[٥] ئەو بە گشتی ھەشت یاری ئەنجامدا و یانەکە نازناوی خولەکەیان بردەوە.[٦]
٢٠٢١–٢٢: خواستن بۆ وۆڵڤس
دەستکاریلە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، ڤیتینا بە خواستن بۆ وەرزێک گوازرایەوە بۆ یانەی ئنگلیزی پرێمیەرلیگ وۆڵڤەرھاپتۆن واندەرس[٧] یانەکە بژاردەی ئەوەی ھەبوو کە خواستنەکە بکات بە ھەمیشەیی لە کۆتایی وەرزدا بە بڕی ٢٠ ملیۆن یۆرۆ، چونکە پۆرتۆ ناچار کرا بیدات بە خواستن بەھۆی یاساکانی دادپەروەری دارایی یەکێتی ئەورووپا.[٧] لە ١٤ی ئەیلوول یەکەمین یاری خۆی لە دەرەوەی یاریگا بەرامبەر شێفیڵد یونایتد ئەنجامدا وەک یەدەگ لە نیوەی دووەم، و یەکەم یاری بە شێوەی سەرەکی سێ ڕۆژ دواتر لە دۆڕاندنیان لە جامی ئی ئێف ئێڵ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر ستۆک سیتی ئەنجامدا.[٨][٩]
ڤیتینیا لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ یەکەمین یاری خۆی لە پرێمییەر لیگ ئەنجامدا لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر یانەی مانچستەر یونایتد، یارییەک کە وۆڵڤس ئاستێکی بەرزی پێکەش کرد و بەھۆی یەک گۆڵ لە کاتی زیادکراودا دۆڕا.[١٠] لە ٢٢ی کانوونی دووەمدا، یەکەم گۆڵی بۆ یانەکە تۆمارکرد بە لێدانێک لە دوری ٣٥ مەتر لە بردنەوەی ١–٠ بەسەر یانەی چۆرلی لە قۆناغی چوارەمی جامی ئێف ئەی.[١١] لە کۆتایی وەرزەکەدا، یانەکە ڕەتی کردەوە بژاردەی کڕینی یاریزانەکە کار پێبکات.[٢]
٢٠٢١–٢٢: گەڕاندنەوە و بردنەوەی نازناوەکانی ناوخۆیی
دەستکاریڤیتینیا وەرزی ٢٠٢١–٢٢ لەسەر کورسی یەدەگ دەست پێکرد، بەڵام دوای ئاستێکی سەرنجڕاکێش لە جامی ئەورووپی خوار ٢١ ساڵی ٢٠٢١، دەستی کرد بە دۆزینەوەی ھەلی زیاتر و زیاتر تا وەک یاریزانێکی سەرەکی یاریبکات، یەکەم گۆڵی بۆ یانەکە تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣–٠ بەرامبەر پۆرتیمۆنێس لە ٣ی کانوونی یەکەم.[١٢][٢] دوای ئەوەی سێرجیۆ ئۆلیڤێرا گواسترایەوە بۆ یانەی ڕۆما لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، ڤیتینیا زیاتر جێگای خۆی وەک یاریزانێکی سەرەکی بەھێز کرد، کە ئەمەش ڕاھێنەری پۆرتۆ سێرجیۆ چۆنسێچاوی سەرسام کرد، بە ئاستەکانی بەبێ تۆپ و فشارەکانی، بە یاریزانی مانگ و ناوەندی مانگ ھەڵبژێردرا بۆ دوو مانگ لەسەر یەک لە کانوونی یەکەم و کانوونی دووەم.[٢][١٣]
بەشداری کرد لە ٤٧ یاری، گۆڵێکی تۆمار کرد لە یاری کۆتایی جامی ناوخۆیی پۆرتوگال بەرامبەر تۆندێلا کە ٣–١ بردیانەوە، بۆ یارمەتیدانی پۆرتۆ بە بردنەوەی ھەردوو نازناوی ناوخۆیی خولی نایابی پۆرتوگلا و جامی پۆرتوگال، لەکاتێکدا لە باشترین پێکھاتەی ساڵی خولەکە دانرا و بە باشترین یاریزانی لاوی ساڵەکە ھەڵبژێردرا.[١٤][١٥][١٦]
پاریس سان-جێرمان
دەستکاریلە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، ڤیتینیا گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ یانەی پاریس سان-جێرمان (PSG)ی خولی پلە یەکی فەڕەنسی (لیگ١) واژوو کرد،[١٧] بە بڕی ٤١٫٥ ملیۆن یۆرۆ، دوای ئەوەی پاریس کڕینەوەی گرێبەستەکەی کارا کرد.[١٨][١٩]
کاروانی نێودەوڵەتی
دەستکاریلاوان
دەستکاریدوای ئەوەی لە ئاستەکانی لاواندا یاریکرد بۆ پورتوگال، ڤیتینیا بە کاپتن بۆ تیمی خوار ١٩ ساڵی لە جامی ئەورووپی خوار ١٩ ساڵی ٢٠١٩ لە ئەرمینیا دەستنیشان کرا، لە ھەموو پێنج یارییەکەدا بەشدار بوو، دوو گۆڵی تۆمارکرد و یەک ئەسیستی کرد کە تێیدا ھەڵبژاردەکەی پلەی دووەمی بەدەستھێنا و بە ئیسپانیا دۆڕا.[٢٠]
ڤیتینیا لە تیمی خوار ٢١ ساڵی بۆ جامی ئەورووپی خوار ٢١ ساڵی ٢٠٢١ ی UEFA پاڵێوراوە. ئەو بۆ تیمی تۆپی پێ ناونرا کاتێک پورتوگال وەک دووھەمین یاری کۆتایی ھات دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی ١١ی بردەوە بەرامبەر ئەڵمانیا، لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١.[٢١]
پێکھاتەی یەکەم
دەستکاریلە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٢، ڤیتینیا یەکەم بانگھێشتی خۆی بۆ پێکھاتەی یەکەم پێگەیشت بۆ یارییەکانی پاڵاوتنی جامی جیھانی ٢٠٢٢ وەک جێگرەوەی ڕوبێن نیڤس کە تووشی پێکان ھاتبوو[٢٢] دوای ھەشت ڕۆژ لە یاریگای خۆی، یەکەمین یاری خۆی بۆ پێکھاتەی نیشتیمانی ئەنجامدا، لە جێگەی خواو مۆتینۆ بوو لە کاتی زیادکراودا لە بردنەوەی ٢–٠ بەرامەر مەقدۆنیای باکوور لە یاری کۆتایی پاڵاوتنەکاندا[٢٣]
ژیانی کەسی
دەستکاریباوکی ڤیتینیا ڤیتۆر مانوێل بوو، یاریزانێکی پیشەگەری پێشووی تۆپی پێ بوو کە وەک یاریزانی ناوەڕاست یاری بۆ چەندین یانە کردووە لەناویاندا یانەی وڵاتەکەی خۆی کلەب دیسپۆرتیڤۆ داس ئاڤێس بۆ چەندین ساڵ و فارێنسێی فارۆ لە ١٩٩٩ بۆ ٢٠٠١.[٢٤]
ئاماری کاروانی وەرزشی
دەستکارییانە
دەستکاری- ھەتا ١٣ ئابی ٢٠٢٢[٢٥]
یانە | وەرز | لیگا | جامی نیشتیمانی | جامی لیگا | ئەورووپا | ئەوانی تر | کۆی گشتی | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
دابەشکردن | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | ||
پۆرتۆ بی | ٢٠١٩–٢٠ | پلە دوو | ١٤ | ٨ | - | - | - | - | ١٤ | ٨ | ||||
پۆرتۆ | ٢٠١٩–٢٠ | پلە یەکی پۆرتوگالی | ٨ | ٠ | ٣ | ٠ | ١ | ٠ | ٠ | ٠ | - | ١٢ | ٠ | |
٢٠٢١–٢٢ | پلە یەکی پۆرتوگالی | ٣٠ | ٢ | ٧ | ٢ | ٠ | ٠ | ١٠ | ٠ | - | ٤٧ | ٤ | ||
کۆی گشتی | ٣٨ | ٢ | ١٠ | ٢ | ١ | ٠ | ١٠ | ٠ | - | ٦٩ | ٤ | |||
وۆڵڤەرھاپتۆن واندرس (خواستن) | ٢٠٢٠–٢١ | پرێمیەرلیگ | ١٩ | ٠ | ٢ | ١ | ١ | ٠ | - | - | ٢٢ | ١ | ||
پاریس سان-جێرمان | ٢٠٢٢–٢٣ | پلە یەکی فەڕەنسی | ٢ | ٠ | ٠ | ٠ | - | ٠ | ٠ | ١ | ٠ | ٣ | ٠ | |
تەواوی پیشە | ٧٣ | ١٠ | ١٢ | ٣ | ٢ | ٠ | ١٠ | ٠ | ١ | ٠ | ٩٨ | ١٣ |
نێودەوڵەتی
دەستکاری- ھەتا ١٢ حوزەیرانی ٢٠٢٢[٢٦]
تیمی نیشتیمانی | ساڵ | یارییەکان | گۆڵەکان |
---|---|---|---|
پورتوگال | ٢٠٢٢ | ٣ | ٠ |
کۆی گشتی | ٣ | ٠ |
خەڵاتەکان
دەستکاریلاوانی پۆرتۆ
- خولی لاوانی ئەورووپا: ٢٠١٨–١٩[٢٧]
پۆرتۆ
پاریس سان-جێرمان
- سوپەری فەڕەنسی: 2022[٣٠]
تاکەکەسی
- باشترین یاریزانی لاوی خولی پورتوگال: ٢٠٢١–٢٢
- یاریزانی مانگ: کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
- یاریزانی ناوەندی مانگ: کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، ئازاری ٢٠٢٢
- باشترین پێکھاتەی ساڵی خولی پورتوگالی: ٢٠٢١–٢٢[١٤]
- باشترین یاریزانی دەرکەوتووی پاڵەوانێتی تولۆن: ٢٠١٩[٣١]
- تۆپی پێی تۆلۆن باشترین پێکھاتە: ٢٠١٩[٣٢]
- باشترین پێکھاتەی پاڵەوانێتی ئەورووپا بۆ خوار ٢١ ساڵان: ٢٠٢١[٣٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Vítor Ferreira, o 'it-player' do Dragão que já esteve na mira do Benfica, SAPO (6 February 2020) https://desporto.sapo.pt/futebol/primeira-liga/artigos/vitor-ferreira-o-it-player-do-dragao-que-ja-passou-pelo-benfica
- ^ ئ ا ب پ «Vitinha, um regresso inesperado e uma afirmação categórica».
- ^ «Game Report by Soccerway». Soccerway. ١١ی ئابی ٢٠١٩.
- ^ Almeida، Isaura (29 April 2019). «FC Porto é campeão Europeu Sub-19» [FC Porto are Under-19 European champions]. Diário de Notícias (بە Portuguese). لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 23 September 2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «Porto vs. Gil Vicente - 28 January 2020». Soccerway. ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠.
- ^ «Juventus held by Sassuolo in thriller, Porto win Primeira Liga title». The Guardian. 16 July 2020. لە 16 July 2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا «Wolves sign highly-rated midfielder». Wolverhampton Wanderers F.C. 9 September 2020.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Rose، Gary (14 September 2020). «Sheffield United 0–2 Wolverhampton Wanderers: Nuno praises special Wolves». BBC Sport.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Wolverhampton Wanderers 0–1 Stoke City». BBC Sport. ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠.
- ^ Stone، Simon (٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠). «Manchester United 1–0 Wolverhampton Wanderers: Marcus Rashford scores late winner». BBC Sport. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Stone، Simon (٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١). «Chorley 0–1 Wolverhampton Wanderers: Vitinha's superb goal sees Wolves past non-league opponents». BBC Sport. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Portimonense 0-3 FC Porto, Liga Portugal Bwin (Ex Liga Nos) , résultat du match (03/12/2021)».
- ^ «Vitinha eleito médio e jogador do mês na Liga».
- ^ ئ ا «Liga Nos Team of the season». A Bola. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Ribeiro، Patrick (٧ی ئایاری ٢٠٢٢). «Zaidu winner takes Porto to the title away to bitter rivals Benfica». PortuGOAL. لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Farr، Jamie (٢٢ی ئایاری ٢٠٢٢). «Taça de Portugal Final: Porto take down Tondela to seal domestic double». PortuGOAL. لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «ظهر فیتینها لأول مرة في الدوري الفرنسي». Kuwait Online.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «Vitinha joins Paris Saint-Germain through to 2027». Paris Saint-Germain F.C. ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Vitinha: Midfielder joins PSG from Porto for £34m». BBC Sport. ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Spain win 2019 U19 EURO: at a glance». 27 July 2019. لە 31 July 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Highlights, report: Germany beat Portugal for third U21 EURO title». UEFA.com. ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١. لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Vitinha convocado» (بە پورتوگالی). Portuguese Football Federation. ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٢.
- ^ Fernandes، Mariana (29 March 2022). «Portugal vence Macedónia do Norte com bis de Bruno Fernandes e está no Mundial do Qatar (2-0) - como aconteceu» [Portugal defeat North Macedonia with a brace from Bruno Fernandes and are in the World Cup in Qatar (2-0) - how it happened]. Observador (بە Portuguese). لە 29 March 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ Vítor Manuel, zerozero.pt https://www.zerozero.pt/player.php?id=9042
- ^ ڤیتینیا لە ساکروێی
- ^ «Vitinha». eu-football.info. لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Almeida، Isaura (29 April 2019). «FC Porto é campeão Europeu Sub-19» [FC Porto are Under-19 European champions]. Diário de Notícias (بە پورتوگالی). لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 15 September 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «FC Porto é o campeão nacional 2019/2020» [FC Porto is the 2019/2020 national champion] (بە پورتوگالی). Rádio e Televisão de Portugal. ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٠. لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Taça de Portugal: FC Porto conquista "dobradinha"» [Portuguese Cup: FC Porto wins "double"] (بە پورتوگالی). Deutsche Welle. ٢ی ئابی ٢٠٢٠. لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «A final, lots of goals and a trophy: a great start to the season!». Paris Saint-Germain F.C. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٢. لە ١ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Vítor Ferreira eleito a revelação do Torneio de Toulon» [Vítor Ferreira elected the Breakthrough Player of the Toulon Tournament] (بە پورتوگالی). Portuguese Football Federation. 15 June 2019. لە 4 May 2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Maurice Revello Tournament 2019 Best XI». Maurice Revello Tournament. ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩. لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Under-21 EURO Squad of the Tournament». UEFA. ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڤیتینیا تێدایە. |