ڤلادی سێیەم ، بە شێوەیەکی گشتی بە ڤلاد سکھەڵدڕ یان ڤلادی دراکولا (١٤٢٨/٣١ – ١٤٧٦/٧٧)، سێ جار شازادەی والاچیا بووە لە نێوان ساڵی ١٤٤٨ و مردنی لە ساڵی ١٤٧٦/٧٧. زۆرجار بە یەکێک لە گرنگترین فەرمانڕەواکانی مێژووی ولاچیا دادەنرێت و پاڵەوانێکی نەتەوەیی ڕۆمانیایە .

ڤلادی سێیەم
وێنەی ڤلادی سێیەم، نزیکەی ساڵی ١٥٦٠، دەوترێت کۆپی وێنەیەکی ڕەسەنە کە لە ژیانیدا دروستکراوە.[١]
فەرمانڕەوایی١٤٤٨؛ ١٤٥٦-١٤٦٢؛ ١٤٧٦
باوکڤلادی دووەم
دایککنیاجنا
لەدایکبوون١٤ی تشرینی دووەمی ١٤٣١ [١]
سێگێسڤار، شانشینی ھەنگاریا
مردن١٩ی کانوونی دووەمی ١٤٧٦ (تەمەن ٤٤/٤٥)
لە نزیک بوخارێست[٢]
ئایینمەسیحییەت

لە جیھانی ئینگلیزی زماندا، ڤلاد بە چیرۆکە ئەفسانەییەکانی کارە دڕندەییەکانی ناسراوە. ئەم چیرۆکانە ئیلھامبەخش بوون بۆ درووستبوونی کارەکتەری سەرەکی ڕۆمانی بەناوبانگی دراکولا کە لە نووسینی برام ستۆکەرە. [٣] [٤]

زەمينەى مێژوويى دەستکاری

والاچیا لە نێوان شانشینی ھەنگاریا و ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ھەڵمەت بوو . تورکەکان دژی شانشینی ھەنگاریا کە سەرۆکایەتی دەکرا لەلایەن جۆن ھونیادی شەڕیان دەکرد و ئەمەش وایکرد کە والاچیا ببێتە گۆڕەپانی شەڕی نێوان تورک و ھەنگارییەکان. فەرمانڕەواکانی والاچیا لەلایەن ئەرستۆکراتی ڕۆمانیا ھەڵبژێردران کە پێیان دەگوترا بۆیارەکان . زۆرجار فەرمانڕەوا خەڵکی ماڵێکی ئاغا بووە، ھەندێکجار شازادەیەکی ناشەرعی بووە کە لە دەرەوەی ھاوسەرگیری لەدایک بووە. دەسەڵاتدارانی وڵات لەگەڵ یەکتردا خەباتیان دەکرد و ئەمەش ناسەقامگیری و ناکۆکی بنەماڵەیی و کوشتنی لێکەوتەوە.

ژیاننامە دەستکاری

باكگراوندی خێزان دەستکاری

 
ڕێزبەندی ھێمای ئەژدیھا

ڤلادی سکھەڵدڕ لە ساڵی ١٤٣١ لەدایکبووە. باوکی ناوی ڤلادی دووەم دراکول بوو . [٥] دایکی نادیارە. ڤلادی دووەم ھاوسەرگیری لەگەڵ شازادە کنێجنا لە مۆڵداڤیا کردووە . چەند خێزانێکی ھەبوو. ڤلادی سێیەم لەلایەن کنێجنا بە یارمەتی دایک و باوکی پەروەردە کراوە. [٦] دوو برای ھەبوو، میرسیا لەدایکبووی نزیکەی ١٤٣٠ بوو و ڕادو لەدایکبووی ١٤٣٥ بوو. ھەروەھا زڕ برایەکی ھەبوو بە ناوی ڤلادی ڕەبەن کە لە دەوروبەری ساڵانی ١٤٢٥-١٤٣٠ لەدایکبووە.

ڤلادی دووەم لە گەنجیدا چووە دەرباری ئیمپراتۆری ڕۆمانی پیرۆز، سیگیسموندی لۆکسمبۆرگ . سیگیسموند پشتگیری لە ڤلادی دووەم دەکرد بۆ تەختی والاچیا.

برا گەورەکەیان کە ڕەنگە ناوی میرسیا بێت، لەلایەن ڤلادی دووەمەوە نێردراوە بۆ ئەوەی لە ساڵی ١٤٤٤ شەڕی دژی تورکەکان بکات. ئەم شەڕە کە پێی دەوترێت شەڕی ڤارنا بە سەرکەوتنی تورکەکان کۆتایی ھات. میرسیا و باوکی لە ساڵی ١٤٤٧ کۆچی دواییان کرد.

برای نیوە برای ڤلاد. ڤلادی دەروێش لە ترانسیلڤانیا چاوەڕێی چانسی حوکمڕانی والاچیا بوو. ڤلادی دەروێش دەروێش بووە تا لە ساڵی ١٤٨٢ بووە شازادەی والاچیا.

ڕادو کە بە ڕادوی سێیەمی دادپەروەر یان ڕادوی قۆز ناسراوە، برا بچووک بوو، و ھەروەھا گرنگترین ڕکابەری ڤلاد بوو، چونکە بەردەوام ھەوڵی دەدا جێگەی ڤلاد بگرێتەوە لەسەر تەخت.

ھاوسەرگیری دەستکاری

لە یەکەم ھاوسەرگیرییەوە، ڤلادی سکھەڵدڕ (یان ڤلادی سێیەم) کوڕێکی بوو، کە دواتر شازادەی والاچیا بوو، بە ناوی میھنیای خراپەکار. ھاوسەری یەکەمی کە ناوی نەزانراوە، لە کاتی شەڕی ساڵی ١٤٦٢دا کۆچی دوایی کردووە. ڤلاد دژی تورکەکان شەڕی دەکرد. بەپێی ئەفسانەکان سوپای تورکیا قەڵای ڤلادیان گەمارۆداوە، کە قەڵای پۆینارییە ، بە سەرۆکایەتی براکەی ڕادو قۆز. ژنەکەی ڤلاد خۆی لە تاوەرەکە فڕێدایە ناو ڕووباری ئارگێش لە خوار قەڵاکە. بەپێی ئەفسانە ئەو ئاماژەی بەوە کردووە کە "پێی باشترە جەستەی لەلایەن ماسییەکانی ئارگێشەوە بخورێت نەک لەلایەن تورکەکانەوە بگیرێت". ڤلاد دوو کوڕی دیکەی لەگەڵ ھاوسەری دووەمی ئیلۆنا سیلاگی بوو کە ئامۆزای شا ماتیاس کۆرڤینۆسی ھەنگاریا بوو. ھەندێک لە مێژوونووسان پێیان وایە ڕەنگە کچێکیشیان ھەبووبێت بە ناوی ماریا زالێسکا (شازادە زالێسکا).

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا Florescu, Radu R. & McNally Raymond T. 1989 (1989). Dracula, Prince of many faces: his life and his times. Little, Brown and Company. ISBN 0-316-28655-9.
  2. ^ "Vlad the Impaler | Biography, Dracula, Death, & Facts | Britannica".
  3. ^ Richard Pallardy. "Vlad III (ruler of Walachia)". Britannica Online Encyclopedia. Retrieved 7 April 2013.
  4. ^ Dracula.cc Research Team. "Vlad the Impaler (Vlad III Dracula)". Dracula.cc. Retrieved 16 March 2015. ٢٣ی شوباتی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Grigore Nandris, 'The Historical Dracula: The Theme of His Legend in the Western and in the Eastern Literatures of Europe', Comparative Literature Studies, Vol. 3, No. 4 (Penn State University Press, 1966), pp. 367-396
  6. ^ Florescu & McNally 1989.