ڤاسیلیکی تانو کیستۆفیلو
ڤاسیلیکی تانو کیستۆفیلو (Vassiliki Thanou-Christophilou؛ لە دایکبووی ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٥٠) کەسایەتی ژنە دادوەر و سیاسەتوانی یۆنانییە.[١] ئەو لە ماوەی ٢٧ی ئابی ٢٠١٥ هەتاوەکوو ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٥ بە وەکالەت بووە سەرۆک وەزیرانی یۆنان. ئەو لە ماوەی ١ی تەممووزی ٢٠١٥ تاوەکوو ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ سەرۆکی دادگای باڵای سڤیل و تاوانی یۆنان بووە. ئەو یەکەم ژنە کە پۆستی سەرۆکوەزیرانی یۆنانی وەرگرتبێت.[٢]
ڤاسیلیکی تانو کیستۆفیلو | |
---|---|
بە یۆنانی: Βασιλική Θάνου-Χριστοφίλου | |
لەدایکبوون | Chalkida، یۆنان | ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٥٠
ھاوسەر | Giorgos Christofilos |
پیشە | دادوەر |
شوێنی کارکردن | National and Kapodistrian University of Athens |
پۆستەکان | Prime Minister of Greece |
پەروەردە | National and Kapodistrian University of Athens، Panthéon-Assas University Paris |
ئەندامی حیزبی | سیاسەتوانی سەربەخۆ |
ئەو بەشی یاسای لە زانکۆی نیشتمانیی کاپۆدیسترەین لە ئەسینا تەواوکردووە، دواتر درێژەی بەخوێندنی دیکە داوە دەربارەی یاسای ئەورووپی لە زانکۆی پانتیۆن ئەساس خوێندوویەتی.[٣]
ژیانی کەسی
دەستکاریڤاسیلیکی تانو کیستۆفیلو هاوسەرگیری کردووە و سێ منداڵی هەیە.[٣] ئەو زمانەکانی یۆنانی، فەڕەنسی و ئینگلیزی زۆرباش دەزانێت.[٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «The Judge Who Could be Greece's First Female Prime Minister». GreekReporter.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٠ی ئابی ٢٠١٥. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Greece names top judge as caretaker PM ahead of snap vote». Rappler (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «The Judge Who Could be Greece's First Female Prime Minister». Greek Reporter. 20 August 2015. لە 26 August 2015 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «ΒΙΟΓΡΑΦΙΚΟ ΤΗΣ ΝΕΑΣ ΠΡΟΕΔΡΟΥ ΤΟΥ ΑΡΕΙΟΥ ΠΑΓΟΥ ΒΑΣΙΛΙΚΗΣ ΘΑΝΟΥ – ΧΡΙΣΤΟΦΙΛΟΥ». Court of Cassation (بە یۆنانی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئابی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڤاسیلیکی تانو کیستۆفیلو تێدایە. |