ژنان لە جیھانی عەرەب
ڕۆڵی ژنان لە جیھانی عەرەب دا بە درێژایی مێژوو گۆڕاوە، چونکە ئەو کلتوور و کۆمەڵگایەی تێیدا دەژین گۆڕانی بەرچاوی بەسەردا ھاتووە. لە ڕووی مێژوویییەوە و ھەروەھا لە ئێستادا بارودۆخی ژنان لە نێوان ناوچە عەرەبییەکان، دانیشتووانی شاری و لادێ و گرووپە تەمەنەکانیان جیاوازییەکی زۆری ھەیە. لە ھۆکارەکانی دیکەی ئەم جیاوازیانە دەتوانن بۆ نەریتی ناوچەیی، کەلتوور و ئایین، کۆمەڵایەتی یان یاسایی ژنی، ئاستی پەروەردە، تەندروستی یان خۆئاگایی بگێڕدرێنەوە.[١] لە سەدەی نۆزدەیەمەوە و بە شێوەیەکی بەرچاو لە ڕێگەی داگیرکردنی باکووری ئەفریقا و ڕینێسانسی عەرەب لە میسر و لوبنان و سووریا و کۆتایی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی جیھانی عەرەبی زۆر خێرا و ھەمەجۆر بووە.
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ Zurayk, H. (ی ی 1979). "The changing role of Arab women". Population Bulletin of the United Nations Economic Commission for Western Asia (بە ئینگلیزی) (17): 18–31. PMID 12338393. Retrieved 17ی Marchی 2022.
{{cite journal}}
: Check date values in:|accessdate=
و|date=
(help)