ڕەوڕەوە و تەوەرە
ئامێرێکی سادە
ڕەوڕەوە و تەوەرە (بە ئینگلیزی: Wheel and Axle) بریتییە لە ئامێرێکی سادە پێکھاتووە لە دوو تەنی شێوە بازنەیی چێوە جیاواز (ڕەوڕەوەکە لە تەوەرەکەی گەورەترە) وەکو دەسکی دەرگا، کلیلی بەیەکەوە بەستن (کلیلی ئینگلیزی)، سوکانی ئۆتۆمبێل، ھەموویان ڕەوڕەوە و تەوەرە بەکاردەھێنن.[١][٢]
ڕەوڕەوە و تەوەرە چۆن ئیش دەکەن
دەستکاری- کاتێک ھێزێکی بچووک بەکاردەھێنرێت لەسەر ڕەوڕەوەیەک بەدەوری تەوەرەیەکدا دەیخولێنێتەوە.
- کاتێک ڕەوڕەوەکە خولێکی تەواو دەخولێتەوە، تەوەرەکەش خولێکی تەواو دەخولێتەوە. بەڵام لەبەرەوەی تیرەی تەوەرەکەبچووکترە لە تیرەی ڕەوڕەوەکە کەواتە تەوەرەکە دوورییەکی کەمتر دەخولێتەوە، وا لە ھێزی دەستکەوتوو (دەرچوو) دەکات گەورەتربێت لە ھێزی کارپێکراو (تێچوو).
سوودی میکانیکیی ڕەوڕەوە و تەوەرە
دەستکاریدەتوانین (سوودی میکانیکی)ی ڕەوڕەوە و تەوەرە بپێوین بە دابەشکردنی نیوەتیرەی ڕەوڕەوەکە (دووری چەقی ڕەوڕەوەکە بۆ چێوەکەی) بەسەر نیوەتیرەی تەوەرەکەدا.[٣][٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ پەرتووکی زانست بۆ ھەمووان بۆ پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی. وەزارەتی پەروەدەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. ٢٠١٥. pp. ٣٢٤.
- ^ «wheel and axle | machine | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Wheel and axle - Energy Education». energyeducation.ca (بە ئینگلیزی). لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Douglas، Lloyd G. (2002). What is a wheel and axle?. Danbury, Conn.: Children's Press. ISBN 0-516-23962-7. OCLC 48958297.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕەوڕەوە و تەوەرە تێدایە. |