دەرگا تەنێکی ڕەق، تەخت و جووڵاوە، دەروازەیەکە بۆ ناو شوێنێک، بەتایبەتی بۆ شوێنێکی داخراو، دوو ڕووی ھەیە؛ ڕووی ناوەوە و ڕووی دەرەوە، لە خانووەکان و باڵەخانەکان ھەیە. کەسێک دەتوانێت دەرگایەک بکاتەوە و دای بخات، بۆیە کەسەکە دەتوانێت بەناویدا بچێت بۆ ژوورێک یان شوێنێک. دەرگا لە چەند شتێکی تریشدا دەبینرێت، لە ئۆتۆمۆبیلەکان، قەفەزەکان و ھیتر.

دەرگایێک لە جۆرجیا

مەبەستەکانی بەکارھێنانی دەرگا:

  • بۆ تێپەڕبوونی خەڵک، گیانلەبەران و شتی تر بەناویاندا؛ ھەندێک لە دەرگاکان تەنیا بۆ باری لەناکاون.
  • بۆ بە ساردی یان گەرمی ھێشتنەوەی ھەوای ناو شوێنێک، وەکوو دەرگای بەفرگر (سەلاجە).
  • بۆ ڕێنەدان لە بینینی لایەکەی تر یان ڕێگریکردن لە ژاوەژاو.
  • بۆ ڕێنەدانی کەوتنەخوارەوەی خەڵکی لەناو ئۆتۆمۆبیل یان ئامێرەکانی تری گواستنەوە.
  • بۆ داخستنی شوێنێک و ڕێنەدان بە چوونەژوورەوەی خەڵکی؛ لەبەرئەمە زۆربەی دەرگاکان قوفڵیان ھەیە.

پێشانگا دەستکاری