ڕەفیق سابیر
ڕەفیق سابیر لەدایک بووی ساڵی ١٩٥٠ لە قەڵادزێ، شاعیرێکی کوردی ھاوچەرخە کە شیعرەکانی بەزاراوەی سۆرانی یە، ڕەفیق سابیر ھاوشێوەی عەبدوڵڵا گۆران لەڕووی نوێخوازییەوە لە شیعری کوردی
بەرھەمەکاندەستکاری
دیوانی شێعر
- پشکۆکان دەگەشێنەوە، ۱۹۷۶
- رێژنە، ۱۹۷۹
- سووتان لەبەر باراندا، ۱۹۸۵
- وەرزی سەھۆڵبەندان، ۱۹۸۷
- لاوکی ھەڵەبجە، ۱۹۸۹
- کاروانسەرا، ۱۹۹۰
- وەرزە بەردینە، ۱۹۹۲
- ئاوێنە و سێبەر، ۱۹۹۶
- ژوانی رووناکی، ۱۹۹۷
- روون بوونەوە، ۲۰۰۱
- راز و گومان، ۲۰۰۶ (كۆشێعر لە ٢ بەرگدا)
بەرھەمی تر
- کولتوور و ناسیۆنالیزم، ۲۰۰۸
- ڕوانین لە بوولێڵدا، ۲۰۱۵
- ئیمپراتۆریای لم، سوێد: پەخشخانەی ڕابوون، ١٩٩٨؛ سلێمانی: دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، ٢٠٠٣؛ سلێمانی: ناوەندی غەزەلنووس، ٢٠١٤.
ھۆنراوەیەکی ڕەفیق سابیر (لاوکی هەڵەبجە)دەستکاری
- بە تەنیا جێی مەھێڵن
- ئەمشەو زریان دەیچێنێت
- تەمو مژ دایدەپۆشێت
- مانگەشەو دەیڕفێنێت
- ...
- گەرووی بە گزنگ تەڕکەن
- زامەکانی بە شیلان
- بە گۆرانی دایپۆشن
- یان بە سەوزیی دارستان
- سەری بە شەپۆلان کەن
- با ئەم شەوە رایژێنێت
- باڵای لە ھەور بگرن
- بروسکەو – با – دەچێنێت
- بە تەنیا جێی مەھێڵن
- منداڵێکی لاسارە
- شار بەردەباران دەکات
- مانگ دەکات بە کۆلارە
- سوارە, چ شۆڕەسوارێک
- ئەسپی ھەتاو زین دەکات
- بە گۆرانیو تیشکو ماچ
- سەر زەمین بەرین دەکات
- با کەژاوەی لە گوڵا بێت
- یان لە پەلکەزێڕینە
- زەماوەندی خوێن دەگرێت
- ئەم شەو پاشای ئەڤینە
- ئاشقێکی لاسارە
- بروسکەو – با – دەچێنێت
- بە تەنیا جێی مەھێڵن
- مانگەشەو دەیفڕێنێت.