ڕەشەداڵ
ڕەشەداڵ، داڵ، لاشخۆر (بە ئینگلیسی: Cinereous Vulture، بە فارسی: دال سیاە) خێزانە باڵندەیەکە لە تیرەی داڵاشەکان، لە تۆرەمەی ھەڵۆیان کە لە ئەورووپا و ئاسیا لە سپانیا تا کۆریا دەژی.
ئەم باڵندە کۆچ ناکا، مەگەر لەو شوێنانەی زستانیان سەخڵەت بێ.
کەم بوونەوەی کەلاک و ژاراوی بوونی خۆراک لەم دوو سەدەدا، ژمارەیانی لە زۆربەی وڵاتانی ئەورووپایی و باکووری ئەفریقا دابەزاندووە. ئەمڕۆکەش دەرمانی مشک کوژ لە تەبەت و گرتنیان (بۆ فرۆشتن بە باخچەی گیانەوەران) لە وڵاتانی سۆڤیەتی کۆن، بەرەی ئەم باڵندەیە تووشی مەترسی تیاچوون کردووە.
لە بەرامبەردا، بڕێ وڵاتان ھەنگاوی باشیان بۆ پاراستن و بووژانەوەیان ناوە، بۆ وێنە سپانیا توانیویەتی ژمارەیان لە ٢٠٠ جووت لە ساڵی ١٩٧٠ بۆ ١٠٠٠ جووت لە ساڵی ١٩٩٢ بەرز بکاتەوە.[٢]
ڕەشەداڵ | |
---|---|
Scientific classification | |
Kingdom: | Animalia
|
Phylum: | لق: مازەداران]
|
Class: | پۆل: پەلەوەران
|
Order: | تۆرەمە: ھەڵۆیان
|
Family: | تیرە: داڵاشەکان
|
Subfamily: | ژێرتیرە: داڵاشەکانی جیھانی کۆن
|
Genus: | خێزان: ڕەشەداڵ Savigny, 1809
|
Species: | جۆر: ڕەشەداڵ
|
Binomial name | |
Aegypius monachus (Linnaeus, 1766)
| |
|
تایبەتمەندییەکانی لەش
دەستکاریڕەشەداڵ ٩٨ تا ١٢٠ سم درێژە، مەودای نێوان باڵەکانی ٢٥٠ تا ٣٠٠ سمە، ٧ تا ١٤ کیلۆگرەم دەبێ.[٣] پەڕ و باڵی قاوەیی ئاماڵ ڕەشە، ملی ڕووتی چێرەیی ئاماڵ شینە و دەوری ئەستوورایی ملی پۆلێک تووکی قاوەیی ڕواوە. دەنگ و کردەوەی وەک شانەکووڕ دەچێ. لە کێو و دەشتی دوورەدەست بە تەنیا دەژی، لە سەر دار و ڕەوەزی لێوار ھەڵدێران ھێلانە ساز دەکا.[٤]
ناوەکانی تر
دەستکاریلە زمانی کوردیدا بۆ ئەم باڵندەیە ئەم ناوانەش بەکار دێت:
- داڵ، داڵاش، داڵەگورگە، لاشخۆر، لاشەخۆر، لاشەوەر
وێنەخانە
دەستکاریبڕوانە
دەستکاریسەرچاوە
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕەشەداڵ تێدایە. |