ڕەحیم فەرەھمەند
ڕەحیم فەرەھمەند (؟ - ١٢ی نیسانی ٢٠٢٤) ددانپزیشک و سیاسەتوانی کوردی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە بۆ ماوەیەک سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد بوو.[١]
ڕەحیم فەرەھمەند | |
---|---|
مەرگ | ١٢ی نیسانی ٢٠٢٤ |
شوێنی گۆڕ | ئەستەمبوڵ |
نیشتەجێی | تاران، ئەستەمبوڵ |
پیشە | ددانپزیشک، سیاسەتوان |
حیزبی سیاسی | بەرەی یەکگرتووی کورد |
ڕەحیم فەرەھمەند لە دامەزراندنی کۆڕی کوردانی تاران ڕۆڵی ھەبوو و ھەروەھا وەکوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەو کۆڕە ھەڵبژێردرابوو. ئەو ھەروەھا لە دامەزراندنی بەرەی یەکگرتووی کورد ڕۆڵی ھەبوو و بەدوای کۆچی دواییی بەھائەدین ئەدەب بۆ ماوەیەک سکرتێری ئەو بەرەیە بوو. فەرەھمەند لە کۆتاییەکانی دەسەڵاتی حەسەن ڕۆحانی وێڕای کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنیی کورد دەیانویست حیزبێک بە ناوی حیزبی داھاتووی گەش لە ئێران دابمەزرێنن، بەڵام نە لە دەوڵەتی ڕۆحانی و نە دواتر لە دەوڵەتی ڕەئیسی مۆڵەتیان بۆ نەدرا.[١]
ڕەحیم فەرەھمەند ڕۆژی ١٢ی نیسانی ٢٠٢٤ لە ئەستەمبوڵ کۆچی دوایی کرد.[٢] ئەو بە وەسیەتی خۆی لە گۆڕستانێک لە ئەستەمبوڵ بە خاک سپێردرا.[١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب کوردانە: دکتۆر فەرەھمەند، دەمیرتاشێکی نەوەکام (بە فارسی)، نووسراو لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٤.
- ^ کوردستان میدیا: کۆچی دوایی دوو کەسایەتیی سیاسی و زانستی لە کوردستان (بە سۆرانی)، نووسراو لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٤.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |