بەھائەدین ئەدەب (بە فارسی: بهاءالدین ادب‎، ١٩٤٥١٦ی ئابی ٢٠٠٧) کەسایەتییەکی سیاسیی خەڵکی شاری سنە بوو کە لە دوو خولدا (١٩٩٦ ھەتا ٢٠٠٤) نوێنەری شاری سنە بوو لە پەرلەمانی کۆماری ئیسلامیی ئێران. بەڵام بە ھۆی پشتیوانی کردنی لە ڕیفۆرمخوازان نەیانھێشت لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٤ بەشداری بکات. ساڵی ٢٠٠٦ لەگەڵ چەند چالاکی سیاسیی دیکە بەرەی یەکگرتووی کوردیان لە تاران دامەزراند. بەھائەدین ئەدەب دەرچووی ئەندازیاریی شارستانی لە زانکۆی پولیتەکنیکی تاران بوو. ساڵی ٢٠٠٧ لە تاران بە ھۆی شێرپەنجە لە ٦٢ ساڵیدا گیانی لە دەست دا و لە سنە نێژرا.[١]

بەھائەدین ئەدەب
لەدایکبوون٢١ی ئابی ١٩٤٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
سنە لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٦ی ئابی ٢٠٠٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٦١ ساڵ ژیاوە)
زانکۆ
  • Amirkabir University of Technology لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەئەندازیاری شارستانی، ئەندازیار، سیاسەتوان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزببەرەی یەکگرتووی کورد لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پلەMember of the Islamic Consultative Assembly لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "نمايندگان مجلس ششم-نامه نمايندگان مجلس ششم | پرسمان دانشجويي - اندیشه ی سیاسی". web.archive.org. 2018-01-29. Retrieved 2021-05-15.