ڕەحیم سوڵتانی
ڕەحیم سوڵتانی کوڕی شەریف، کوڕی حەسەن، کوڕی سوڵتان، کوڕی مستەفا، ناسراو بە ھەژێن کوردستانی شاعیر و نووسەر و وەرگێڕی کورد و ھەروەھا دەرسوێژ و بەڕێوەبەری گشتیی کۆمەڵی فەرھەنگی و فێرکاریی سۆما (فێرگەی زمانی کوردی) لە ٢٥ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٤٧ی ھەتاوی لە شاری مەھاباد لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و مامناوەندیی لە مەھاباد تێپەڕکردووە، کارناسی و ماستەری لە زمان و ئەدەبی فارسی وەرگرتووە و پاشان دکتۆرای ئەدەبیاتی بەراوردیی لە ناوەندی زانست و تەکنۆلۆژیای ئێران لە تاران وەرگرتووە. زۆربەی ژیانی خەریکی توێژینەوە و وانەگوتنەوە بووە و لە بارودۆخی پڕگرفتی تەمەندا نەبەزیوە و خەریکی ڕاژە و لێکۆڵینەوەیە.
ڕەحیم سوڵتانی (ھەژێن) | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٦٩ |
نەتەوە | کورد |
ناوەکانی تر | ھەژێن |
پەروەردە | دکتۆرای ئەدەبیاتی بەراوردی |
پیشە | نووسەر، شاعیر و وەرگێر |
ئایین | ئیسلام، سوننی |
ھاوسەر | (سوھەیلا) مەلیحە مام ئاڵی |
مناڵ(ەکان) | سۆما و سینا |
بەرھەمەکان
دەستکاری- ڕێنووسی کوردی بە ئەلفوبێی ئارامی
- ڕێنووسی کوردی بە ئەلفوبێی لاتین
- ئاشنایی دەگەڵ ڕێزمانی کوردی
- کلیلە زێڕینەکانی سەرکەوتوویی لە بازرگانیدا
- شووڕا لە ئیسلام و قانوونی بنەڕەتی ئێراندا
- شانۆنامەی فەرمانی خاتوون
- شانۆنامەی ھەڵقۆنە دەشەڕگەدا
- شانۆنامەی نارین
- شانۆنامەی بەرد و ڕیتاڵە
- فیلمنامەی پیاوی چارەڕەش
- شارستانییەتی ناوچەی مەھاباد (توێژینەوە)
- ڕێگای سەرکەوتوویی لەبەڕێوەبەرایەتیدا (وەرگێڕان)
- فەرھەنگی ئێرانی باستان (وەرگێڕان)
- ھەروەھا کۆمەڵێک وتار و بابەتی ئەدەبی
- دیوانی شێعری ھەژێن.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ڕێنووسی کوردی بە ئەلفوبێی ئارامی
- ئاشنایی دەگەڵ ڕێزمانی کوردی