ڕێکخراوەی پایسکلسواریی ئاشتی

ڕێکخراوەی پایسکلسواریی ئاشتی ڕێکخراوێکی ناحکوومییە لە چوارچێوەی گەشە و پەرەپێدانی چاندی پایسکل سواری چالاکیی دەکات. ئەم ڕێکخراوەیە لە ڕێککەوتی ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە شاری مەریوان دامەزێنراوە.

ڕێکخراوی پایسکل سواریی ئاشتی
دامەزران١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤
جۆرناحکومی
شوێن
وێبگەhttp://ashticycling.org

چالاکییەکان دەستکاری

ڕێکخراوی پاسکیل سواری ئاشتی چالاکییەکانی خۆی لە پێناو پاراستنی ژینگە، تەندروستی کۆمەڵگا و پەڕو و پاگەندەکردن بۆ کەڕتی گەشتیاری لە ڕێگای پەرە و گەشەپێدانی چاندی بەکارھێنانی پایسکل لە نێو کۆمەڵگا بە ڕێکخستنی:

شێوازی چالاکیی دەستکاری

ڕێکخراوی پاسکیل سواری ئاشتی شێوازی کارکردنی بە دوو شێوەی جیاواز دابەشکردووە کە بریتین:

  1. بەشی چاندی: ھەموو چالاکییە چاندییەکان کە دەبێت بەھۆی پەرەپێدانی «کولتووری بەکارھێنانی پاسکیل سواری» بریتین لە بەڕێوەبردنی «سیمینار، خولی فێرکاری، وۆڕک شۆپ، چاپەمەنی و بڵاوکردنەوە، دانیشتن لە گەڵ ڕێکخراوە و فەرمانگەکان، ڕێکخستنی فێستیڤاڵ و میوانداری کردن لە پاسکیل سوارە بیانییەکان کە بە سایکڵتوریسمەوە لە جیھاندا ناسراوان لە خشتەی بەڕێوە بردنی ‹بەشی چاندی› ڕێکخراوە
  2. بەشی میحوەری: ھەموو چالاکییەک کە لەڕێگای پاسکیل سوارییە و بەڕێوە بچێت، ناسراوە بە کاروباری «میحوەری» لە ئەستۆی «گرووپی ھاوڕکابان-ی میحوەری - ڕێکخراوی پاسکیل سواری ئاشتییە» کە لە بڕگەی خوارە ئاماژەی پێکراوە.

شێوازی بەڕێوە بردن دەستکاری

بەڕێوەبردن لەڕێکخراوی پاسکیل سواری ئاشتی لە شەش سکرتارییەت پێکھاتووە کە بریتین لە:

  1. سکرتارییەتی پلان و چاودێری گشتی (سەرۆکی گشتی ڕێکخراو)
  2. سکرتارییەتی پەیوەندییەکان (جێگری سەرۆک)
  3. سکرتارییەتی ماڵی و بوودجە
  4. سکرتارییەتی فێرکاری، پەروە و گەشە پێدان
  5. سکرتارییەتی کولتووری و ھونەری
  6. سکرتێری گرووپی ھاوڕکابان - بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی پاسکیل سواری

گرووپی ھاوڕکابانی میحوەری دەستکاری

گرووپی ھاوڕکابانی ڕێکخراوی پاسکیل سواری ئاشتی تەنھا لقە کە سکرتایییەتی لە بەڕگەی بەڕێوە بردن ڕێکخراوی پاسکیل سواری ئاشتی ھەیە. کار و چالاکییەکانی ئەم ڕێکخراوە دەبێت بەھۆی پەرە و گەشەسەندنی ھەموو بابەتە ئاماژە پێکراوەکان.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری