ڕێکخراوەی فەلەکناسیی کوردستان
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ڕێکخراوەی فەلەکناسیی کوردستان (بە ئینگلیزی: Kurdistan Astronomical Organization) لە سالی ٢٠١٥ دامەزراوە لەڕێکەوتی ١٢/٧/٢٠١٥ بە ژمارە ٢٨٨٦ ی (فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان) فەرمانی دامەزارندنی پێدراوە. پێشتر لە ژێر ناونیشانی (کۆمەلەی ئارەزوومەندانی فەلەکناسی کوردستان) لە سالَی ٢٠٠٦ەوە دامةزرابوو و چالاکیەکانی بەرێوە ئەبرد تا دروستبوونی ڕێکخراوە بە دەیان کۆبوونەوە و چالاکی و سیمیناری بەرێوەبردیە بەلام دوای ئەوە کە کۆمەلە چەندین کۆسپی لە پێش بوو ھەولدرا و بوە ڕێکخراوەیەکی سەربەخۆ تا ئێستاش وەکوو ڕێکخراوە چەندین چالاکی بەروەبردیە بە تایبەت لە شارەکانی (ھەولێر_سلێمانی) وە بەرێوەبردنی سیمینار لە زانکۆکان و قوتابخانە و بارەگای حیزبی و بارەگای حکومی وە چالاکی گشتی لە پارکەکان و ھۆڵەکان.
ناوبڕ | KAO |
---|---|
دامەزران | لە ڕێکەوتی ١٢/٧/٢٠١٥ بە ژمارە ٢٨٨٦ـی (فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان) فەرمانی دامەزارندنی پێدراوە. |
جۆر | زانستی فەلەکی و گەردوون ناسی و بۆشاییگەری |
ئامانج |
|
شوێن |
|
دەڤەری خزمەت | ھەولێر، سلێمانی، دھۆک، کەرکووک، ھەڵەبجە |
بوجە | (سەربەخۆیە) |
پێشووتر ناسرابوو بە | کۆمەڵەی ئارەزوومەندانی فەلەکناسی کوردستان |
دەستەى دامەزرێنەران
دەستکاری- ئەژى چەتۆ حسن
- هەرێم عومەر كاكل
- ئاسۆ ڕەزاق
چالاکییەکان
دەستکارینوێنەرایەتی
دەستکاری- نوێنەری عێراق بۆ پرۆژەی ساڵی فەلەکی جیھانی
- نوێنەری عێراق و رۆژھەڵاتی ناوەراست بۆ پرۆژەی ١٠٠ کاتژمێر فەلەکناسی.
- نوێنەری عێراق بۆ پرۆژەی ھەفتەی بۆشاییگەری جیھانی