ڕێژەییخوازی (بە ئینگلیسی: Relativism) چەمکێکە، لە ڕوانگەیەوە هیچ ڕاستیی یان ڕەوابوونێکی ڕەها لەخۆیدا بوونی نییە، بەڵکوو ئەوانە تەنیا بەها و نرخی ڕێژەیی و زەینییان بەپێێ جیاوزاییەکان لە تێبینی و سەرنج هەیە. وەک ڕێژەیی خوازی ڕەوشتی(ئەخلاقی)، ئەم زاراوە زۆرجار لە بواری ڕێساکانی ڕەوشت، کە لەودا ڕێساکان و ڕەوشتناسی تەنیا لە بوارێکی بەرتەسکی ڕەچاوکراوە، جێبەجێ دەکرێ. بیچم و فۆرمگەلێکی زۆر لە ڕێژەیی خوازی هەیە، کە مشتومڕی جیاوازیان بە پلەی خۆیان لەسەر دەکرێ. ئەم زاراوەیە زۆرتر ئاماژە بۆ ڕێژەیی خوازی ڕاستی(truth) دەکا، کە ئەم بیردۆزە دەڵێ هیچ ڕاستیی ڕەها بوونی نییە، بۆ وێنە؛ ڕاستیی بەردەوام ڕێژەییە بۆ هەندێک چوارچێوەی تایبەت لە سەرچاوە، وەک زمان یان چاند (ڕێژەیی خوازی چاندیی).


ئێمە لەگەڵ جۆرە ڕێژەییەک ڕاھاتووین کە ھەستی پێ ناکەین. لە ھەمان کاتدا لە کاتی قسەکردن یان ئیش پێکردنی پێداویستییەکانی ژیانی ڕۆژانەدا بەتەواوەتی دەری نابڕین. دەبێت ئەو ڕێژەییە جیاوازیی چی بێت لەگەڵ ڕێژەیی فیزیکی و بیردۆزی ڕێژەیی ئاینشتاین؟

ئایا ھەموو دەستەواژەیەک واتادارە؟ دەستکاری

ڕوون و ئاشکرایە نەخێر. تەنانەت ئەگەر ھات و وشەی مانادار و واتادارمان ‌ھەڵبژارد و لەگەڵ یەکتر بەستمانەوە لەگەڵ ڕەچاوکردنی ھەموو یاسایێکی ڕێزمانی. بەڵام، ناگەین بە ھیچ ئەنجامێک تەنھا شێتاتی نەبێت. بۆ نموونە، زۆر قورسە ھیچ واتایەک لەم دەستەواژەیە بەدی بکەیت: (ئەم ئاوە سێگۆشەیە). یان: (پەڕتووکێکی تووڕە و سەرگەرمە).

بەڵام بەداخەوە ھەموو شێتاتییەک بەم پلەیە ڕوون و ئاشکرا نییە. زۆربەیان لە سەرەتادا دیار دەکەوێت کە زۆر ڕاستە و پەسندە. بەڵام، لەگەڵ شیکردنەوەی ورد بۆی دەردەچێت کە بەس ڕاست نییە. تەنھا قسەیەکی گێلانەیە.

ڕاست و چەپ دەستکاری

ماڵەکەتان دەکەوێتە کامە دیوی ڕێگا؟ دیوی ڕاست یان چەپ؟ وەڵامی درووستی ئەم پرسیارە ئەستەمە. ئەگەر لەمسەری شەقامەکەوە بڕۆین ماڵەکە دەکەوێتە دەستی ڕاستەوە و ئەگەر لەوسەری شەقامەکەوە بێین، دەکەوێتە دەستی چەپەوە.

کەواتە زۆر ئاشکرایە ناتوانرێت گفتوگۆ بکرێت لەسەر ئاراستەی ڕاست یان چەپ بۆ ڕێگا، بەبێ ڕەچاوکردنی ئەو‌ ئاراستەیەی (شوێن)ەی کە ئاراستەی ڕاست و چەپی بۆ دیاری دەکرێت.

بەڵام قسەکردن لەسەر ڕۆخی چەپ (شاطیء الأیمن) بۆ ڕووبار قبووڵە و واتادارە. چونکە، تەوژمی ئاو (تیار الماء) لە ڕووبارەکە ئاراستەکەی دیاری دەکات. بۆ نموونە، لە دیوی چەپی ڕووبارەکە ماڵەکەی دەبینیت. مەبەستی، لە دیوی چەپی تەوژمی ئاوی ڕووبارەکەیە. وە ھەروەھا ڕۆیشتنی ئۆتۆمبێل ... ھتد.

ئێستا ڕۆژە یان شەوە؟ دەستکاری

وەڵامەکەی ڕادەوەستێتە سەر ئەو شوێنەی ئەم پرسیارەی لێ دەکرێت. ئەو کاتەی لە وڵاتە عەرەبییەکان ڕۆژە لە ئەمریکا شەوە.‌ ھیچ ڕێگرێک لەمە نییە. چونکە، ڕۆژ و شەو دوو چەمکی ڕێژەیین. کەوابوو ناتوانرێت وەڵامی ئەم پرسیارە بدرێتەوە بەبێ ڕەچاو کردنی ئەو خاڵەی سەر گۆی زەوی کە پرسیارەکەی لێ دەکرێت.

گۆشە و دووری دەستکاری

قسە و گفتوگۆکردن لەسەر دووری و گۆشە بۆ شت بێمانایە ئەگەر ڕوون نەکرێتەوە لە چ خاڵێکەوە لە بۆشایی سەیری لێوە دەکرێ. بۆ نموونە، ئەگەر بڵێین گۆشەی بینینی ئەم بورجە٤٥ پلەیە، وەکوو ئەوە وایە کە ھیچ نەوترابێت. بەڵام بەپێچەوانەوە، ئەگەر وتمان گۆشەی بینین بۆ ئەم بورجە لەو خاڵەی ١٥ مەتر دوورە لێی ٤٥ پلەیە، وتراوێکی ڕاستە و پڕواتایە. لەم وتراوە دەردەکەوێت بۆ نموونە کە بەرزیی بورجەکە ١٥ مەترە.

گەورەیی، خۆشی، جوانی، ... دەستکاری

ئەم تۆپە گەورەیە؟ یان بچووکە؟ ... پرسیارێکی نا لۆژیکیە ھیچ مانای نییە لە زانست . پێویستە دەستەواژەکە ڕاست بکرێتەوە و بوترێت : ئەم تۆپە گەورەترە یان ئەوەی تر؟ یان بە شێوەیەکی تر، ئایا ئەم تۆپە گەورەیە بۆ ئەو مەبەستە؟ کاتێک دەتەوێت ئاوەڵناو (سیفەت)ی گەورەیی یان بچووکی بۆ شتێک دەبنێیت پێویستە بەراوردی بکەیت لەگەڵ شتێکی تر .

بۆ نموونە:

  • ئازاد ٣٢ ساڵانە.
  • کوردۆ ١٨ ساڵانە.
  • ئیڤان ٢١ ساڵانە.
  • دەریا ٢٢ ساڵان.

تۆ دەتوانیت بڵێیت ئایا ئازاد بەتەمەنترە یان کوردۆ؟ ئایا ئیڤان بچووکترە یان دەریا؟ بەڵام ناتوانیت بڵێیت ئایا ئیڤان بچووکە؟ ئایا ئیڤان گەورەیە؟ چونکە وەڵامەکەی ئەستەمە لە ڕووی زانستەوە.

نموونەیەکی تر :

  • ئایا ئەو وێنەیەی من کردوومە جوانە؟

لە ڕووی ڕێزمانییەوە ڕستەیەکی تەواوە. بەڵام زانستییانە هیچ مانایەکی نییە. پێویستە بوترێت : ئایا ئەو وێنەیەی من کردوومە جوانترە یان ئەوەی تۆ؟ یان بە شێوەیەکی تر بەراوردی وێنە‌کەت بکەیت لەگەڵ شتێکی تر. واتە بەراورد لە نێوان دوو شتدا دەکرێت.

لەوانەیە بپرسیت، باشە زۆر جار ئەم پرسیارانە دەکرێن و وەڵامیشیان دەدرێتەوە و ھەردوو لاش لە یەکتر دەگەن. ئەی چۆن زانستی نەبوو! (ئیڤان بچووکە؟ مۆز خۆشە؟ ئایا ئەو وێنەیەی من کردوومە جوانە؟) لە ڕاستیدا کاتێک تۆ پرسیارێکی لەو جۆرە دەکەیت، لە ھزری خۆت ئیڤان، بەراورد دەکەیت بە تێکڕای تەمەنی ئەم خەڵکانەی لەسەر زەوی دەژین. مۆز بەراورد دەکەیت بە تێکڕای تامی ھەموو میوەکانی تر. وێنەکەی خۆت بەراورد دەکەیت بە تێکڕای چۆنێتیی ھەموو ئەو وێنانەی کە بینیوتە. بە ھەمان شێوە کەسی دووەمیش بەم شێوەیە وەڵامت دەداتەوە.

گۆشە پێدەچێت ڕێژەیی بێت دەستکاری

ئەگەر خاڵێک لادانێکی بچووکی بڕی ئەوا پلەی گۆشە دەگۆڕێت لەگەڵیدا بە گۆڕانکارییەکی بچووک. بۆیە پێوانی گۆشە بەگشتی بەکار دێت لە فەلەک و گەردوونزانیدا. ئاشکرایە لەسەر نەخشەی ئەستێرەکان ماوەی گۆشەی نێوان ئەستێرەکان یان گۆشەی بیناییی ئەو ماوەی کەوا ئەستێرەکان لە یەک جیا دەکاتەوە جیاوازە ئەگەر لەسەر ڕووی زەوی ئاماژەی ڕوانین (رصد)ی بۆ کرا.

ئەگەر ھات و ھەرچەند بجووڵێین لەسەر ڕووی زەوی، وە لە ھەر خاڵێک لە ڕووی زەوی سەیری ئەستێرەکانمان کرد و ڕوانین (رصد)مان کرد، ئەوا ھەردەم ئەو مەودایەی کە ئەستێرەکان لەیەک جیا دەکاتەوە چۆنە ئاوایە. ئەم قسەیە بەڵگەی ئەوەیە کە ئەو ئەستێرانە بە دوورییەکی زۆر زۆر لێمان دوورن کە ناتوانرێت بەئاسانی (استعاب)ی بکرێت. جووڵانی ئێمە لەسەر ڕووی زەوی بە بەراورد لەگەڵ ئەو ئەستێرانە،‌ هەستیشی پێ ناکرێت، بە جۆرێک کە دەتوانرێت چاوپۆشیی لێ. بۆیە، ماوەی گۆشە لەم کاتەدا ـ (بار)ە ـ‌‌دا دەتوانرێت بڕواپێدان (اعتبار)ی بۆ بکرێت بە پێوانەییە ڕەھاکان. لەگەڵ سووڕانەوەی زەوی بە دەوری خۆردا، ئەوا ھەست بەو گۆڕانکارییانە لە پێوانەکان دەکرێت. ھەرچەندە زۆر کەمە و بچووکە.‌ بەڵام ئەگەر خاڵی ڕوانین (رصد)مان گواستەوە بۆ ئەستێرەیەکی تر، بۆ نموونە (سیریوس) ئەوا ھەموو ئەو پێوەرانە دەگۆڕێن بە جۆرێک دەبن بە دوو ئەستێرەی زۆر لەیەکتر دوور کە لە ئاسمانی خۆمان لە یەکتر زۆر نزیک بوون و بە پێچەوانەشەوە.

ڕەھا پێدەچێت ڕێژەیی بێت دەستکاری

زۆر جار دەڵێن: سەرەوە، خوارەوە، ... ئایا ئەم دوو چەمکە ڕەھان یان ڕێژەیین؟ خەڵک وەڵامی ئەم پرسیارەیان داوەتەوە لە سەدە جیاوازەکان بە وەڵامی جیاواز. ئەو کاتەی ھیچیان نەدەزانی لەسەر گۆی زەوی. وایان دەزانی کە ئاسۆیی و ڕاستە. وایان دانابوو کە ئاراستەی سەرەکی لە ھەموو خاڵەکانی سەر ڕووی زەوی چۆنە، ئاوایە. وە زۆر شتێکی ئاسایییە گفتوگۆکردن لەسەر (سەرەوە)ی ڕەھا و (خوارەوە)ی ڕەھا. بەڵام ئاراستەی سەرەکی بە توندی لەرایەوە لەناو ھزری خەڵک (خەڵکی سەرسام کرد) کاتێک زانرا کە زەوی گۆیییە. لە ڕاستیدا لەگەڵ شێوەی گۆیی بۆ زەوی، ئاراستەی سەرەکی پشت دەبەستێت بە پشتبەستنێکی سەرەکی لەسەر شوێن و جێگەی ئەو خاڵەی کە پیایدا دەڕوات.

کەوا بێ لە ھەر خاڵێکی دیاریکراوی سەر ڕووی زەوی، ئەم چەمکە دەگۆڕدرێت لە ڕەھاوە بۆ ڕێژەیی. وە لە گەردووندا ئاراستەی سەرەکی تەنھا (تاکە سەرەکی) بوونی نییە. بۆیە بۆ ھەر ئاراستەیەک لە بۆشایی، دەتوانرێت خاڵێکی بۆ دیاری بکرێت لەسەر زەوی کە ئاراستەکە بۆی سەرەکی بێت.

سەرچاوە دەستکاری

زانستپەروەرانی کورد

ویکیی ئینگلیزی؛ 24ی جانوەریی 2016