ڕێوڕەسمی ڕەش یان بلاک ماس (بە ئینگلیزی: Black Mass) فیلمێکی ئەمەریکی تاوانکاری ساڵی ٢٠١٥ەیە، لە دەرهێنانی سکۆت کووپەر و لە نووسینی ماڕک مالوک و جێژ بەتەروۆرس، چیڕۆکی فیلمەکە وەرگیراوە لە کتێبی (Black Mass: The True Story of an Unholy Alliance Between the FBI and the Irish Mob) کە نووسەران (دیک لێر و جێرار ئۆ نیڵ) لە ساڵی ٢٠٠١ نووسیبوویان، فیلمەکە لە نواندنی چەندان ئەکتەری بەتوانای وەک جۆنی دێپ،جۆوێل ئێجێرتن،بێنێدیکت کەمبەرباچ،داکۆتا جۆنسن ،کۆرێی ستۆڵ و کێڤن بەیکنە.

Black Mass
ڕێورەسمی ڕەش
نووسینمارک مالوک
جێز بەتەروۆرس
سەرچاوەی چیڕۆک(ڕێوڕەسمی ڕەش)
نووسەر: دیک لیر - جیڕارد ئۆنیل
کاستجۆنی دێپ
بێنێدیکت کەمبەرباچ
جۆوێل ئێجەرتن
داکۆتا جۆنسن
جێسی پلێمەنس
جونۆ تێمپڵ
کێڤن بەیکن
کۆرێی ستۆڵ
مۆسیقاجەنکی ئێکس ئێڵ
دەستکاریدەیڤد ڕۆزنبلوم
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەوارنەر برەدرز
ڕێکەوتی دەرچوون١٨ی سێپتێمبەر ٢٠١٥ویلایەتە یەکگرتووەکان
١ی ئۆکۆتۆبەر ٢٠١٥کوردستان
ماوەی فیلم١٢٢خولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون٥٣ ملیۆن دۆلار

چیڕۆکی فیلمەکە ڕاستییە و باسی ژیانی تاوانکاریی چەتەی ئەمەریکیی وایتی بەلگەر دەکات، و لە ١٩ی مایۆی ٢٠١٤ دەست کرا بە کاری وێنەگرتنی و لە ڕێکەوتی ١٨ی سێپتێمبەری ٢٠١٥ لەلایەن کۆمپانیای وارنەر برەدەرزەوە خرایە سینەماکان و لە ١ی ئۆکۆتبەریش کەوتە سینەماکانی کوردستان و عێراق.

چیڕۆک دەستکاری

چیرۆکی فیلمەکە باس لە ساڵانی حەفتا و هەشتکانی سەدەی ڕابردوو دەکات کە چۆن حکومەتی ئەمریکی بە شێوەیەکی نهێنی ڕێککەوتن نامەیەک لەگەڵ وایتی بەلگەر (جۆنی دێپ) ئەکات بۆ نزیک بوونەوە و دەست بەسەرداگرتن بەسەر هەموو چەتەکانی ئەو سەردەمە و کەمکردنەوەی دەسەڵاتیان ، بەڵام وەک هەمیشە بەهۆی کەمتەرخەمی کاربەدەستەکان و زیرەکی و لێهاتووی چەتەکان کارەکان پێچەوانە دەبنەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری