وایتی بەلگەر
جەیمس جۆسێپ "وایتی" بەلگەر جونیۆر (بە ئینگلیزی: James Joseph "Whitey" Bulger, Jr.) (٣ی ئەیلوولی ١٩٢٩٠–٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨) تاوانبار و بکوژێکی ئەمریکییە. بەلگەر لە پێشوودا سەرۆکایەتی تاقمێکی چەتەیی کردووە بەناوی (وینتەر ھیڵ گانگ) لە شاری بۆستن،[١] دوای دەستگیرکردنی تاوانبار کرا بە تۆمەتی کوشتنی ١٩ کەسی جیا، بەلگەر برای سیناتۆری ویلایەتی ماساچووسیتس بووە لە پێشوودا. ھەروەھا لە پێشوودا بەلگەر ٩ ساڵ زیندانی کراوە لە بەندینخانەی ئەلکەتراز و یەکێکە لەو ٥ کەسە زیندووانەی کە پێشتر زیندانی ئەلکەتراز بوونە و ئێستاش لە ژیان ماون.
لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨دا، بەڵگەر گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ھازلتن. دوای چەند کاتژمێرێک و لە بێ ئاگایی پاسەوانان، بەڵگەر لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا و لە کاتژمێر ٨:٢٠ خولەک[٢] بە مردوویی دۆزرایەوە. لەکاتی دۆزینەوەی بەڵگەر لەسەر کورسیە پێچکدارەکەی کەوتبوو و دەرکەوت بە بەکارھێنانی گۆرەوی پڕکراو لە ئاسن لێیدرابوو تاکو گیانی لەدەستدابوو. بەڵگەر بەشێوەیەکی وا دەموچاوی شێوێنرابوو کە نەدەسرایەوە. چاوەکانی لەسەر ھاتنەدەرەوە بوون و زمانیشی نیوە بڕدراو کرابوو.[٣][٤] لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ھەواڵی کوژرانی، خێزانی قوربانیانی دەستی بەڵگەر دەستیانکردبوو بە ئاھەنگێران. لەلایەکی دیکەوە، کۆنگرێس پاسەوانانی بەندینخانەکەی بە کەمتەرخەم لە قەڵەم دا بەھۆی بێ ئاگاییان لە کوشتنی بەڵگەر. پاڵنەری کوشتنی بەڵگەر نەزانراوە، بەڵام زۆربەی سەرچاوەکان لەسەر ئەوە کۆکن وەک تۆڵەسەندنەوەی ڕێکخراوە چەتەییەکانی تر بووە لەسەر دوژمنایەتیە کۆنەکانیان. لە ساڵی ٢٠١٥ فیلمێک لەسەر ژیانی بەلگەر دەرچوو بەناوی ڕێوڕەسمی ڕەش لە دەرھێنانی سکۆت کووپەر، کە تێیدا ئەکتەر جۆنی دێپ ڕۆلی چەتە بۆستنییەکە دەگێڕێ.[٥]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Whitey Bulger Is Arrested in California». The New York Times. June 23, 2011.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Mob Boss James 'Whitey' Bulger Beaten to Death With 'Lock-in-a-Sock'». The Daily Beast. ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Lia Eustachewich (٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «Meet the mob hitman suspected of killing Whitey Bulger». New York Post. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Prison drops visits after Whitey Bulger slaying ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Boston Herald, Laurel J. Sweet, November 2, 2018. Retrieved November 6, 2018.
- ^ Cappadona، Bryanna (٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٣). «Who Should Play Whitey Bulger in Black Mass?». Boston. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی نیسانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە وایتی بەلگەر تێدایە. |