ڕێنێتا ئیندژۆڤا (بە زمانی بولگاری: Ренета Иванова Инджова؛ لە دایکبووی ٦ی تەمموزی ١٩٥٣) ژنە سیاسەتوانی بولگارییە، ئەو لە ماوەی ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٤ تاکوو ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٩٩٥ بە وەکالەت بووە سەرۆک وەزیرانی بولگاریا. ئەو یەکەم ژنە بولگارییە کە پۆستی سەرۆک وەزیرانی وڵات وەربگرێت.[١][٢]

ڕێنێتا ئیندژۆڤا
لەدایکبوون (١٩٥٣-٠٧-٠٦) ٦ی تەممووزی ١٩٥٣ (تەمەن ٧٠ ساڵ)
نۆڤا زاگۆرا، بولگاریا
پیشەسیاسەتوان، ئابووریناس
پۆستەکانسەرۆک وەزیرانی بولگاریا
پەروەردەUniversity of National and World Economy
ئەندامی حیزبیبێ نرخ

ژیان دەستکاری

ڕێنێتا ئیندژۆڤا لە ڕۆژی ٦ی تەمموزی ١٩٥٣ لە شاری نۆڤا زاگۆرا لە دایکبوو. ئەو بڕواننامەی دکتۆرای بەدەستهێناوە و بووەتە مامۆستای زانکۆ، لە زانکۆ بابەتی زانستە سیاسییەکانی گوتۆتەوە. ئەو لەگەڵ بۆیان سلاڤینکۆڤ هاوسەرگیری کردووە و بەڵام دواتر جیابوونەتەوە، ئەوان بەیەکەوە خاوەنی منداڵێکن.

لە ساڵی ١٩٩٥ خۆی هەڵبژارد بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی سۆفیا، بەڵام لە نێوان کاندیدەکان پلەی سێیەمی وەرگرت و دەرنەچوو.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Reneta Indzhova - former Prime Minister". Events.bg. EVENTS.bg. Archived from the original on 7 January 2014. Retrieved 19 March 2014. ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Skard, Torild (2014) "Reneta Indzhova" in Women of power - half a century of female presidents and prime ministers worldwide, Bristol: Policy Press, ISBN 978-1-44731-578-0
  3. ^ Publications, Europa (2003-09-02). A Political Chronology of Europe (بە ئینگلیزی). Routledge. ISBN 978-1-135-35687-3.