ڕێزدێنت ئیڤڵ ٢ (کایەی ڤیدیۆیی ٢٠١٩)
ڕێزدێنت ئیڤڵ ٢ (بە ئینگلیزی: Resident Evil 2؛ بە ژاپۆنی: バイオハザード RE:2) کایەیەکی ڤیدیۆیی ترس و مانەوەیە کە لەلایەن کاپکمەوە پەرەی پێ دراوە و بڵاوکراوەتەوە و سەر بە زنجیرەی کایەکانی ڕێزدێنت ئیڤڵە. ئەوانەی یاری دەکەن کۆنترۆڵی کەسایەتییە سەرەکییەکانی یارییەکە، لیۆن ئێس کەنەدی و کڵێر رێدفیڵد دەکەن. چیرۆکەکە باسی لیۆن، کوڕێک کە یەکەم ڕۆژی کارکردنێتی وەک پۆلیس، لەگەڵ کڵێر، خوێندکارێکی کۆلێژ کە بە دوای براکەیدا، کریس رێدفیڵد، دەگەڕێت، دەکات. کایەکە دروستکردنەوەیەکی پێشکەوتووی وەشانە کۆنەکەی ١٩٩٨ە.
Resident Evil 2 | |
---|---|
![]() | |
پەرەپێدەر | کاپکم |
بڵاوکەرەوە | کاپکم |
دەرھێنەر |
|
بەرھەمھێنەر |
|
شێوەساز | ھایدێھیرۆ گۆدا |
بەرنامەساز | ماساتۆشی فوکازاوا |
ھوونەرمەند |
|
ئاوازدانەر |
|
زنجیرە | ڕێزدێنت ئیڤڵ |
سەکۆ | |
بڵاوبوونەوە | ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ |
چەشن | ترس و مانەوە |
شێواز | تاک |
کاپکم لە سەرەتادا لە ساڵی ٢٠٠٢ ویستی کایەکە دروست بکاتەوە، ئەویش دوای سەرکەوتنە بازرگانییەکەی یەکەم کایە دروستکراوەکەی زنجیرەکە، بەڵام ئەوان ھەرگیز دەستیان بە بەرھەمھێنان نەکرد چونکە دروستکەری زنجیرەکە، شینجی میکامی، نەی دەویست کە سەرقاڵی ھیچ شتێکی تر بێت چونکە ئەو کاتە خەریکی بەرھەمھێنانی ڕێزدێنت ئیڤڵ ٤ بوو. لە ئابی ٢٠١٥دا، کاپکم بانگەشەی ئەوەی کرد کە خەریکی پەرەپێدانی دروستکردنەوەی کایەکەن، یەکەم کورتەڤیدیۆی یارییەکەش لە ئی٣ی ٢٠١٨دا بڵاوکرایەوە. کایەکە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ بە فەرمی بڵاو کرایەوە. کایەکە بە پاراستنی دێنووڤۆ پارێزرابوو.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Resident Evil 2 (2019 video game)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٣١ی تەممووزی ٢٠١٩.
ئەم «کایە» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |