ڕیم نومێری (لە دایکبووی ١٩٩٦) چالاکوانی مافەکانی منداڵانە لە یەمەن، ھەروەھا ناسراوە بەھۆی چالاکییەکانی دژ بە ھاوسەرگیری پێشوەختە (منداڵان). لە ١١ی ئازاری ٢٠٠٩، لەلایەنن حکوومەتی ئەمریکا، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١] لە ساڵی ٢٠١٠، لەلایەن گۆڤاری تایم وەک یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتی ساڵ لە جیھان دیاریکرا.[٢]

ڕیم نومێری

ژیان دەستکاری

ڕیم کاتێک تەمەنی ١٢ ساڵان بووە، لەکۆتایی وەرزی خوێندن، باوکی بەزۆر بەشووی دەدات بە پیاوێکی ٣٠ ساڵان. بەڵام کاتێک ڕیم ھاوسەرگیرییەکە ڕەت دەکاتەوە، ئەوا لەلایەن باوکییەوە دەم و دەستی دەبەسترێتەوە تا ڕۆژی ئاھەنگی ھاوسەرگیرییەکە. دواتر ڕیم چیڕۆکی دەستدرێژی سێکسی لەلایەن ئەو پیاوە ٣٠ ساڵییەی بۆ کونسڵخانەی ئەمریکا باسکرد، کە کردبوویە سەر ئەو، بەمەبەستی ڕازیکردنی بۆ ھاوسەرگیرییەکە.[٣]

دوای دووجار ھەوڵدان بۆ خۆکوشتن، ئەوا چیڕۆکەکەی لە ئاستی جیھان دەنگی دایەوە. دواتر لە ھاوسەرەکەی جیابوویەوە لە دادگایەکی یەمەن، ئێستا ناوبراو لەگەڵ دایکی دەژی.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Speech in Honor of International Women's Day". Embassy of the United States - Yemen. 8 March 2010. Archived from the original on 5 April 2015. Retrieved 6 August 2015. ٥ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "The 2010 Time 100". Time. 2010-04-29. Retrieved 31ی Marchی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢١ی ئابی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Child Bride Fights Against Forced Marriage". America.gov. March 6, 2009. Archived from the original on 12ی Marchی 2009. Retrieved 29 April 2010. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ١٢ی ئازاری ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Steinem, Gloria (April 29, 2010). "Reem Al Numery". Time. Retrieved 29 April 2010. {{cite magazine}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)