لە وەرزشدا، زاراوەی ڕیمۆنتادا (ودق: 'گەڕانەوە') بەکاردێت بۆ ئاماژەکردن بەو بارودۆخانە کە وەرزشکارێک یان یانەیەک دەتوانێت بەسەر زیانێکی گەورەدا زاڵ بێت لە ئەنجام، خاڵ، یان پێگەدا بەرامبەر ڕکابەرەکەیان.

یاریزانانی یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا لە یاریی ڕیمۆنتادای قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەرامبەر یانەی تۆپی پێی پاریس سان جێرمان ئاھەنگ دەگێڕن.

ئەم دیاردەیە زۆرجار سەرنجی میدیاکان ڕادەکێشێت،[١][٢][٣][٤][٥][٦][٧] ھەروەھا ھاوسۆزی و سەرسامی لەلای ھاندەران دروست دەکات، تەنانەت لەلای ئەوانەی کە بێلایەنن یان لایەنگری تیپی بەرامبەرن.[٧][٨][٩] یەکێک لە نموونە ھەرە بەناوبانگەکانی ڕیمۆنتادا یاریی گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بوو لە نێوان یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا و یانەی تۆپی پێی پاریس سان جێرمان.[١٠]

ئەم زاراوەیە لە ساڵانی ١٩٥٠کانەوە لەناو وشەسازیی تۆپی پێی ئیسپانیادا بەکاردەھێنرا بۆ دیاریکردنی سەرکەوتنێک یان ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو.[١١] یەکێک لە سەرەتاترین بەکارھێنانەکانی لە ساڵی ١٩٥٦ بوو، لە یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپا کە یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید بە ئەنجامی ٤–٣ لە ستاد ڕیمسی بردەوە، دوای ئەوەی یارییەکە بە دوو گۆڵ لە بەرژەوەندیی ستاد ڕیمسەوە دەستی پێکرد.[١٢] زاراوەکە بە شێوەیەکی نێودەوڵەتی لەدوای ٢٠١٧ەوە بەناوبانگ بوو، دوای ئەوەی یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا لە یانەی تۆپی پێی پاریس سان جێرمانی بردەوە بە ئەنجامی ٦–١ لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا.[١٣][١٤][١٥] لەو کاتەوە، وشەی ڕیمۆنتادا لە زمانی ئیسپانیدا ھەناردەی زمانەکانی تری وەک فەڕەنسی، ئینگلیزی، و کوردی کراوە بۆ وەسفکردنی پلەبەرزکردنەوە یان گۆڕانکارییەکی بەرچاو،[١٦][١٧][١٨][١٩] تەنانەت ھەندێک کات لە دەرەوەی گۆڕەپانی وەرزشیش بەکاردەھێنرێت، وەک لە سیاسەتدا.[١٦][٢٠] لە ساڵی ٢٠٢١دا، بۆ یەکەمجار وشەکە لەلایەن بڵاوکراوەکانی لارووسەوە خرایە فەرھەنگێکی فەڕەنسییەوە.[٢١][٢٢][٢٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Dimengo, Nick (12 de mayo de 2014). «The 15 Biggest Comebacks in Sports». Bleacher Report (بە ئینگلیزی). لە 28 de febrero de 2023 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  2. ^ Foss, Mike (٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٣). «The 10 greatest comebacks in sports history» (بە ئینگلیزی). لە 28 de febrero de 2023 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  3. ^ Barrell, Ryan (9 de febrero de 2015). «The Greatest Sporting Comebacks Of All Time» (بە ئینگلیزی). لە 28 de febrero de 2023 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  4. ^ «Top-ten greatest sporting comebacks of all time» (بە ئینگلیزی). 25 de septiembre de 2013. لە 28 de febrero de 2023 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  5. ^ «The 10 greatest comebacks in sports history» (بە ئینگلیزی). 18 de octubre de 2018. لە 28 de febrero de 2023 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  6. ^ «The 10 greatest comebacks of all time» (بە ئینگلیزی). 7 de octubre de 2001. لە 28 de febrero de 2023 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  7. ^ ئ ا «Top 5 Epic Sports Comebacks» (بە ئینگلیزی). 20 de agosto de 2014. لە 28 de febrero de 2023 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  8. ^ Moskowitz, Tobias J. y L. Jon Wertheim (2012). Scorecasting: The Hidden Influences Behind How Sports Are Played and Games Are Won. p. 77-78.
  9. ^ Harper, Todd (2013). The Culture of Digital Fighting Games: Performance and Practice. p. 43.
  10. ^ Giménez, Santi (8 de marzo de 2017). «El Barça entra en la historia». لە 28 de febrero de 2023 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  11. ^ Chassagnon, Marine (9 de marzo de 2017). «La "Remontada", le terme que tout le monde a sur les lèvres après Barça - PSG» (بە فەرەنسی). لە 28 de febrero de 2023 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  12. ^ L. , F. (20 de mayo de 2020). «Football. "Remontada": d'où vient ce mot qui entre dans le dictionnaire ?» (بە فەرەنسی). لە 28 de febrero de 2023 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  13. ^ Rossi, Tom (8 de marzo de 2017). «Pourquoi la remontada du Barça est historique» (بە فەرەنسی). لە 28 de febrero de 2023 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  14. ^ Favre, Laurent (15 de febrero de 2021). «Et Barça-PSG inventa la "remontada»» (بە فەرەنسی). لە 28 de febrero de 2023 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  15. ^ «Vous souvenez-vous de la remontada du Barça contre le PSG ?» (بە فەرەنسی). 16 de febrero de 2021. لە 28 de febrero de 2023 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  16. ^ ئ ا Menetrier, Denis (16 de febrero de 2021). «Barça-PSG: comment la 'remontada' s'est ancrée dans la langue française» (بە فەرەنسی). لە 28 de febrero de 2023 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  17. ^ «Les remontadas contre le PSG et le Top 10 des éliminations les plus humiliantes des clubs français en Coupes d'Europe» (بە فەرەنسی). 7 de marzo de 2019. لە 28 de febrero de 2023 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  18. ^ عوسمان، نەورۆز (٢١ی شوباتی ٢٠٢٣). «(ڤیدیۆ) ڕیاڵی ڕیمۆنتادا لە ئانفێڵدەوە کۆتایی بە لیڤەرپوڵ ھێنا و ناپۆلی براوەبوو». Esta Media Network. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  19. ^ «ڕیمۆنتادا، Archives». Yariga یاریگانێت. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  20. ^ «یەکێتی، لە کلاسیکۆی سەرۆکایەتیی کۆماردا ڕیمۆنتادا دەکات». www.gksat.tv. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  21. ^ Nadeu, Ferran (20 de mayo de 2020). «La palabra 'remontada' entra en el diccionario francés». لە 28 de febrero de 2023 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  22. ^ Le Figaro (19 de mayo de 2020). «La "Remontada" fait son entrée dans le dictionnaire» (بە فەرەنسی). لە 28 de febrero de 2023 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  23. ^ N. , C. (19 de mayo de 2020). «Le mot "remontada" entrera dans le dictionnaire en 2021» (بە فەرەنسی). لە 28 de febrero de 2023 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری