ڕیزبەندی کاتیی پەتای جیھانی کۆڤید-١٩ لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠دا

ئەم وتارە ھەڵدەستێت بە تۆمارکردنی ڕیزبەندی کاتیی و خێرای بڵاوبوونەوە و لەبارێتی دەستبەسەرداگرتنی نەخۆشی (کۆمەڵە نیشانەی سەختیی ھەناسەدانی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢ - SARS-CoV-2) کە دەکاتە ئەو ڤایرۆسەی بەرپرسیاربوو لە پەتای جیھانی کۆڤید-١٩ و بۆ یەکەمین جار لە شاری ووھان لە وڵاتی چین نەخۆشییەکە دەستنیشانکرا. ئەم وتارە لێکدراوە ڕووداوەکانی مانگی ئازاری ٢٠٢٠ پیشاندەدات.[١]

١ی ئازاری ٢٠٢٠ دەستکاری

ڕاپۆرتی ڕەوشیی ژمارە ٤١ی ڕێکخراوی (WHO):[٢]

  • ئەرمینیا یەکەمین تووشبووی خۆی ڕاگەیاند کە ئافرەتێکی ٢٩ ساڵان بوو وە لە ئێران گەڕابۆوە.
  • ئوسترالیا یەکەمین گیانلەدەستدانی وڵاتەکەی پشتڕاستکردەوە کە پیاوێکی ٧٨ ساڵان بوو وە سەرنشینی کەشتی گەشتیاری (کچەشازادەی ئەڵماس - Diamond Princess) بوو. دواتر تووشبوویەکەی دیکەش دەستنیشانکرا و کۆی گشتی ژمارەی توشبووانی گەیشتە ٢٦ کەس.
  • نەمسا چوار تووشبووی نوێی پشتڕاستکردەوە و کۆی گشتی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ١٤ کەس.
  • بەحرێن ٦ تووشبووی دیکەی پشتڕاستکردەوە و کۆی گشتی تووشبووانی گەیشتە ٤٧ کەس.[٣]
  • کەنەدا لە ئۆنتاریۆ چوار تووشبووی پتری پشتڕاستکردەوە و کۆی گشتی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٢٤ کەس و ھەر چوار تووشبووەکە پێشینەی گەشتیان بۆ وڵاتانی ئێران یان میسر ھەبوو.
  • چین ٥٧٣ تووشبووی نوێ پشتڕاستکردەوە کە ٥٧٠ کەسیان خەڵکی پارێزگای ھۆبێی بوون و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٧٩٬٨٢٤. ھەروەھا ژمارەی گیانلەدەستان ٣٥ کەس زیادیکردوو و کۆی ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە ٢٨٧٠ کەس.
  • کۆماری چیک یەکەمین ٣ تووشبووی خۆی ڕاگەیاند لە وڵاتەکەدا و تووشبووەکان لەو کەسانە بوون کە لە باکوری ئیتاڵیاوە گەشتیان کردبوو.
  • کۆماری دۆمینیکا یەکەمین تووشبووی خۆی ڕاگەیاند کە گەشتیارێکی ئیتاڵی ٦٢ ساڵان بوو.
  • ئیکوادۆر ٥ تووشبووی دیکەی ڕاگەیاند و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٦ کەس.
  • میسڕ یەک تووشبووی دیکەی پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٢ کەس.
  • فینلەندا ٢ تووشبووی پتری پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٦ کەس.
  • فەڕەنسا ٣٠ تووشبووی دیکەی پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ١٣٠ کەس.[٤]

٢ی ئازاری ٢٠٢٠ دەستکاری

ڕاپۆرتی ڕەوشیی ژمارە ٤٢ی ڕێکخراوی (WHO):

  • ئەندۆرا یەکەمین تووشبووی خۆی ڕاگەیاند.
  • ئوسترالیا چوار تووشبووی دیکەی پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٣٠ کەس و ھەروەھا ڕوودانی یەکەمین گواستنەوەی نێوان مرۆڤ بۆ مرۆڤیش.
  • بەحرێن ٢ تووشبووی نوێ پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٤٩ کەس.
  • کەنەدا ٣ تووشبووی نوێی پشتڕاستکردەوە و کە ھەموویان لە ئۆنتاریۆ بوون و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٢٧ کەس.
  • چین ٢٠٢ توشبووی پتری پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٨٠٬٠٢٦ کەس. ژمارەی گیانلەدەستدان ٤٢ کەس زیادی کرد و کۆی گشتی ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە ٢٬٩١٢ کەس.[٥]
  • فەڕەنسا ٦١ تووشبووی دیکەی پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ١٩١ کەس و سێیەمین باری گیانلەدەستانیش تۆمارکرا.
  • ئەڵمانیا ٢١ تووشبووی نوێی پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ١٥٠ کەس.
  • سەرۆکی ئەندەنوسیا (جۆکۆ ویدۆدۆ) یەکەمین دوو تووشبووی وڵاتەکەی ڕاگەیاند. کە ھەردووکیان لە کەسێکی یابانییەوە ڤایرۆسەکەیان بۆ گواسترابۆوە.
  • کۆی گشتی ژمارەی تووشبووان لە ئێران گەیشتە ١٥٠١ و ٦٦ گیانلەدەستدان.[٦]
  • عێراق دوو تووشبووی دیکەی پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٢١.
  • دەسەڵاتی گەشتیاری ئێرلەندا ڕایگەیاند کە یەکێک لە گەورەترین بۆنە ساڵانییەکان (رۆژی ڕێپێوانی سانت پاتریکی دەبڵین - ٢٠٢٠) ھەڵوەشێنراوەتەوە.
  • ئیسڕایل دوو تووشبووی دیکەی پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ١٢ کەس.
  • ئیتاڵیا ٣٤٢ تووشبووی نوێ و ١٨ گیانلەدەستدانی ڕاگەیاند. کۆی ژمارەی تووشبووانی ٢٠٦٤ و ژمارەی گیانلەدەستدانی ٥٢ کەس بوو.
  • ئوردن یەکەمین تووشبووی خۆی پشتڕاستکردەوە.
  • کوەیت ١٠ تووشبووی پتری پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٥٦ کەس.[٧]

٣ی ئازاری ٢٠٢٠ دەستکاری

ڕاپۆرتی ڕەوشیی ژمارە ٤٣ی ڕێکخراوی (WHO):[٨]

  • ئەرجەنتین یەکەمین تووشبووی خۆی ڕاگەیاند کە کەسێکی گەڕاوەی وڵاتی ئیتاڵیا بووە.
  • ئوسترالیا ٨ تووشبووی نوێی پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٣٨ کەس.
  • کەنەدا ٦ تووشبووی دیکەی پشتڕاستکردەوە کە دووانیان لە ھەرێمی ئۆنتاریۆ و چواریان لە ھەرێمی کۆلۆمبیای بەڕیتانی بوون. کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٣٣ کەس.
  • چیلی یەکەمین تووشبووی خۆی پشتڕاستکردەوە.
  • چین ١٢٥ تووشبووی تازەی ڕاگەیاند کە کەمترین ژمارەی تووشبووی نوێ بووە لە کانوونی دووەمەوە. کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٨٠١٥١ و ژمارەی گیانلەدەستدانی گەیشتە ٢٩٤٣ کەس.
  • ئیکوادۆر ٣ تووشبووی دیکەی پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ١٠ کەس.
  • فەڕەنسا ٢١ تووشبووی نوێی ڕاگەیاند و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٢١٢ کەس و چوارەمین بری گیانلەدەستدانیش تۆمارکرا.
  • جبل تاریق یەکەمین تووشبووی خۆی ڕاگەیاند کە کەسێک بووە لە باکوری ئیتاڵیا گەڕاوەتەوە لەرێی فرۆکەخانەی (مالاگا)وە.
  • ئێران پشتڕاستیکردەوە کە ٢٣ نوێنەری پەرلەمان تووشی ڤایرۆسەکە بوون. ھەروەھا ٨٣٥ تووشبووی نوێ و ١١ گیانلەدەستدانی ڕاگەیاند کە کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٢٣٣٦ کەس و ژمارەی گیانلەدەستدانی ٧٧ کەس.[٩][١٠]
  • ئێرلەندا یەک تووشبووی دیکەی ڕاگەیاند و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٢ کەس.
  • ئیتاڵیا ٤٦٦ تووشبووی نوێ و ٢٨ گیانلەدەستدانی پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٢٥٠٢ کەس و ژمارەی گیانلەدەستدان ٨٠ کەس.
  • لیکتنشتاین یەکەمین تووشبووی خۆی ڕاگەیاند.[١١]
  • مالیزیا ٧ تووشبووی دیکەی پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٣٦.
  • سان مەرینۆ ٢ تووشبووی نوێی پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ١٠ کەس.
  • سەنگاپور دوو تووشبووی دیکەی پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ١١٠ کەس.
  • کۆریای باشور ٦٠٠ تووشبووی دیکە و ١٢ گیانلەدەستانی پشتڕاستکردەوە. بەڵام دواتر لە پاش نیوەڕۆی ھەمان ڕۆژدا ٣٧٧ تووشبوو لەگەڵ ٢ گیانلەدەستدانی نوێی ڕاگەیاند. کۆی گشتی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٥١٨٦ کەس و ژمارەی گیانلەدەستدان ٣٦ کەس.
  • ئیسپانیا یەکەمین گیانلەدەستدانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.[١٢]
  • سوید ١٥ تووشبووی زیاتری پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٣٠ کەس.
  • ئوکراینا یەکەمین تووشبووی وڵاتەکەی پشتڕاستکردەوە کە کەسێک بووە لە ئیتاڵیاوە بۆ ئوکراینا گەشتی کردەوە لەرێی وڵاتی ڕۆمانیاوە.
  • شانشینی یەکگرتوو ١٢ تووشبووی نوێی پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ٥١.
  • ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ٣ گیانلەدەستدانی دیکەی پشتڕاستکردەوە و کۆی گشتی گیانلەدەستدان لە وڵاتەکە گەیشتە ٩ کەس.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Coronavirus". who.int. Archived from the original on 30 January 2020. Retrieved 27 January 2020.
  2. ^ "Situation Report 41" (PDF). World Health Organization. Retrieved 1 March 2020.
  3. ^ Hovhannisyan, Nvard; Antidze, Margarita; Fernandez, Clarence (1 March 2020). "Armenia reports first coronavirus infection". Reuters. Archived from the original on 1 March 2020. Retrieved 1 March 2020.
  4. ^ Sanda, Dominica (1 March 2020). "Australia records first coronavirus death". 7 News. Archived from the original on 1 March 2020. Retrieved 1 March 2020.
  5. ^ "Bahrain confirms six new coronavirus cases bringing total up to 47". Al Arabiya. 1 March 2020. Retrieved 1 March 2020.
  6. ^ "Confirmed COVID-19 cases rise to 14 in Austria". Xinhua News Agency. 1 March 2020. Retrieved 1 March 2020. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "China reports 35 more coronavirus deaths, 573 new cases". The Straits Times. 1 March 2020. Archived from the original on 1 March 2020. Retrieved 1 March 2020.
  8. ^ "Rep. Dominicana confirma el primer caso de coronavirus en un italiano". EFE. 1 March 2020. Archived from the original on 1 March 2020. Retrieved 1 March 2020.
  9. ^ "Ministerio de Salud confirmó 5 nuevos casos de coronavirus en Ecuador". El Universo. 1 March 2020. Archived from the original on 1 March 2020. Retrieved 1 March 2020.
  10. ^ "Ministra de Salud confirma 5 nuevos casos positivos de coronavirus en Ecuador". El Diario. 1 March 2020. Archived from the original on 1 March 2020. Retrieved 1 March 2020.
  11. ^ "Egypt detects second case of new coronavirus: health ministry". Reuters. March 2020. Archived from the original on 2 March 2020. Retrieved 1 March 2020.
  12. ^ "Two new coronavirus cases confirmed in southern Finland". Yle.fi. 1 March 2020. Retrieved 1 March 2020.