یانەی ڕیاڵ مەدرید خانمان یانەیەکی تۆپی پێی ئیسپانییە تایبەت بە ئافرەتان لە مەدرید ، یانەکە لە ساڵی ٢٠١٤ بە ناوی یانەی دیپۆرتیڤۆ تاکۆن دامەزراوە، دواتر لە ساڵی ٢٠١٩ەوە پرۆسەی یەکگرتن و کڕینی لەگەڵ ڕیال مەدرید ئەنجامدا و لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بە فەرمی ناوی گۆڕدرا بۆ بەشی تۆپی پێی ئافرەتانی ڕیاڵ مەدرید.

ڕیال مەدرید خانمان
ناوی تەواوڕیال مەدرید خانمان
نازناولۆس بلانکۆس (سپییەکان)
دامەزراندنیانەی تاکۆن: ١٢ ی ئەیلولی ٢٠١٤
ڕیال مەدرید خانمان: ١ ی تەمووزی ٢٠٢٠
یاریگائەلفرێدۆ دی ستیڤانۆ
پانتایی٦٠٠٠ مەتر
خاوەن یانەفلۆرەنتینۆ پێرێز
ڕاھێنەرئەلبێرتۆ ترۆیل
جلوبەرگی سەرەکی
جلوبەرگی دووەم
جلوبەرگی سێیەم

یانەکە لە ئێستادا لە خولی لا لیگا(ئافرەتان) یاری دەکات .

مێژووی یانەکە دەستکاری

٢٠١٤-٢٠١٩: یانەی دیپۆرتیڤۆ تاکۆن دەستکاری

 
یاریزانانی تاکۆن لە ساڵی ٢٠١٨ لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی مانوێلا کارمێنا و سەرۆکی یانەکە ئانا ڕۆسێل.

یانەی دیپۆرتیڤۆ تاکۆن لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٤ دامەزراوە و لە ساڵی ٢٠١٦ دەستی بە یاریکردن کردووە لەسەر ئاستی باڵا، مانای ناوی تاکۆن TACÓN ( پاژنە ) کورتکراوەی T rabajo (کار) A trevimiento (بوێری/ئازایەتی) C onocimiento (زانین) O rganización (ڕێکخراو) N otoriedad (بینین/ناوبانگ)، [١] لە یەکەم وەرزی ڕکابەریدا لە ساڵانی ٢٠١٥-٢٠١٦، یانەکە تەنھا تیپێکی لاوانی خوار تەمەنی ١٤ ساڵانی ھەبوو تا دواتر و لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٦ کۆمپانیای TACÓN یەکگرتنی لەگەڵ یانەی کانیلاس ڕاگەیاند بۆ یەکخستنی تیپەکانیان لە ئافرەتانی باڵا و خوار ١٩ ساڵان. [٢]

لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٧ سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید، فلۆرێنتینۆ پێرێز، ڕایگەیاند کە یانەکە لە سەرەتاوە(سفرەوە) تیپی ئافرەتانی خۆی دروست دەکات و یانەیەکی ھەبوو ناکڕێت، [٣] پاشان ڕۆسێل لە ساڵی ٢٠١٣ دا ئاماژەی بەوە کردبوو کە پێرێز بۆ یەکەمجار دەستیکردووە بە بیرکردنەوە لە پێکھێنانی تۆپی پێی ئافرەتان لە یانەکەدا، [٤] بەم شێوەیە ڕیاڵ مەدرید دوای چەندین ساڵ یان دەیان ساڵ لەپاش زۆرێک لە یانەکانی تری ئەورووپا و خودی شاری مەدرید ئەو کارەی کرد و یانەی تۆپێی خانمانی ڕیاڵ مەدیدی دامەزراند. [٥]

٢٠٢٠–ئێستا: ڕیاڵ مەدرید خانمان دەستکاری

لە 1ی تەمموزی ٢٠٢٠، یانەی ڕیاڵ مەدرید بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە کە باسی تەواوبوونی یەکگرتنەکەی پشتڕاستکردەوە لەگەڵ یانەی دیپۆرتیڤۆ تاکۆن، بەمەش کۆتایی بە یانە کۆنەکە ھاتوو یانەی نوێ وەک 'ڕیاڵ مەدرید خانمان' لەو بەروارەوە بەدواوە یاریدەکات. [٦]

یاریگای یانەکە دەستکاری

لە وەرزی گواستنەوە و یەکگرتندا یانەی تاکۆن یارییەکانی خۆی لە یاریگای ژمارە ١١ لە شاری مەدرید ئەنجامدەدا، کە یارییەکان بەڕووی خەڵکی گشتیدا کراوە نەبوون و تەنھا ئەندامانی یانەکان و ھاندەرانی ھەڵبژێردراوی دەرەوەی یاریگا و ئەوانەی کە کارتی ئەندامێتییان ھەبوو ڕێگەیان پێدەدرا بچنە ژوورەوە، [٧] دوای تەواوبوونی یەکگرتنەکە و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە تیپی باڵای پیاوان یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ بەکاردەھێنا بەھۆی نۆژەنکردنەوەی یاریگای سانتیاگۆ بەرنابیۆ، ڕیاڵ مەدریدی خانمان بەردەوام بوون لە ئەنجامدانی یارییەکانی لە یاریگای خۆیدا لە یاریگای ژمارە ١١، پاشان لە سەرەتای وەرزی ٢٠٢١-٢٠٢٢ دا تیپی ئافرەتان یاریگاکەیان گواستەوە لە یاریگای ١١ بۆ یاریگای ئەلفرێدۆ دی ستیڤانۆ، بەڵام لە سەرەتادا ڕێژەی ئامادەبوونی ھاندەران سنوردارکرابوو.

وەرز خول یانە ماڵەوە دوور کۆکراوە
٢٠٢١-٢٢ QR2   مان سیتی ١-١ 1-0 2-1
قۆناغی گرووپەکان   ژیتلۆبود خارکیڤ 3-0 1-0 دووەم
  بریدابلیک 5-0 3-0
  پاریس سانجێرمان 0–2 0–4
چارەکی کۆتایی   بارسێلۆنا 1-3 2-5 3-8
٢٠٢٢-٢٣ QR1   ستورم گراز 6-0
  مان سیتی 1-0
QR2   ڕۆزنبۆرگ 3-0 2-1 5-1
قۆناغی گرووپەکان   پاریس سانجێرمان 0-0 1-2 سێیەم
  چێڵسی 1-1 0–2
  ڤلازنیا شکۆدەر 5-1 2-0

پێکھاتەی ئێستا دەستکاری

لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣ [٨]  

No. Pos. Nation Player
1 GK   ESP Misa Rodríguez
2 DF   MEX Kenti Robles
3 MF   ESP Teresa Abelleira
4 DF   ESP Rocío Gálvez
5 DF   ESP Ivana Andrés (captain)
6 MF   FRA Sandie Toletti
7 FW   ESP Olga Carmona
8 MF   ESP Maite Oroz
9 FW   ESP Nahikari García
10 FW   ESP Esther González
11 MF   SCO Caroline Weir
12 FW   ESP Lorena Navarro
ژمارە. شوێن. نەتەوە Player
13 GK   FRA Méline Gérard
14 DF   BRA Kathellen
15 DF   ESP Claudia Florentino
16 FW   DEN Caroline Møller
17 DF   ESP Marta Corredera
18 DF   ESP Lucía Rodríguez
19 FW   COL Linda Caicedo
20 FW   FRA Naomie Feller
21 MF   ESP Claudia Zornoza
22 FW   ESP Athenea del Castillo
23 DF   DEN Sofie Svava
24 MF   SWE Freja Olofsson

دەستەی بەڕێوەبەرانی ئێستا دەستکاری

پلە دەستە
سەرۆکی ڕاھێنەر   ئەلبێرتۆ تۆریل
یاریدەدەری ڕاھێنەر   ئیرێن فێرێراس
ڕاھێنەری گۆڵپارێز   ئۆسکار گاسپار
ڕاھێنەری جەستەیی   مارکۆس چێنا

دەستەی ڕاھێنەران دەستکاری

دیپۆرتیڤۆ تاکۆن دەستکاری

  • مارتا تێجێدۆر (٢٠١٦–٢٠١٨)
  • دەیڤد ئەزنار (٢٠١٨-٢٠٢٠)

ڕیاڵ مەدرید دەستکاری

  • دەیڤد ئەزنار (٢٠٢٠-٢٠٢١)
  • ئەلبێرتۆ تۆریل (٢٠٢١–ئێستا)

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Club: Historia del CD TACON" (بە ئیسپانی). CD TACÓN. Archived from the original on 8 June 2019. Retrieved 26 June 2019. ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "René Ramos entrará en la directiva del CD TACON femenino" [René Ramos will enter the board of the Women's CD TACON] (بە ئیسپانی). Diario AS. 24 June 2016.
  3. ^ "El Real Madrid creará un femenino de base y descarta el fútbol sala [Real Madrid will create women's grassroots team and discard futsal]". Palco23.com. 20 June 2017. Archived from the original on 28 November 2021.
  4. ^ "Ana Rossell fights for Women's Real Madrid" (بە ئیسپانی). VAVEL. 16 October 2013.
  5. ^ Menayo, David (22 March 2018). "¿Un Real Madrid femenino? Sí, pero no [A female Real Madrid? Yes but no]". AS.com. Archived from the original on 28 March 2018. Retrieved 28 November 2021.
  6. ^ "Comunicado Oficial". Real Madrid.com (بە ئیسپانی). 1 July 2020.
  7. ^ "Quejas al TACON por no vender entradas a público en general" (بە ئیسپانی). Diario AS. 5 November 2019.
  8. ^ "Plantilla de Jugadoras del Real Madrid". Real Madrid CF (بە ئیسپانی). Retrieved 1 July 2022.

بەستەری دەرەکی دەستکاری