ڕۆژی عەرەفە
ڕۆژی ٩ی مانگی ١٢ لە ساڵنامەی ئیسلامی
ڕۆژی عەرەفە (بە عەرەبی: يوم عرفة) ڕۆژی نۆیەمی مانگی زولحەججە، کە یەکێکە لە ڕۆژە گەورە و بەڕێزەکان لەلای موسڵمانان. تێیدا حاجیان یەکێک لە پایەکانی حەج ئەنجام دەدەن کە وەستانە لەسەر کێوی عەرەفە.[١] لە بەیانیی ڕۆژی عەرەفە بەڕێدەکەون بۆ کێوی عەرەفە و تاوەکوو ئێوارە دەمێننەوە. لەو ڕۆژەدا دوعاکردن گیرایە.[٢] و چاکەکردن لە ڕۆژەکانی تر پاداشتی زیاترە. بەڕۆژووبوون گوناھی ساڵی ڕابردوو و داھاتوو دەسڕێتەوە.[٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «فضل يوم عرفة واستجابة الدعاء فيه». فقه المسلم (بە عەرەبی). ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «دعاء يوم عرفة وأوقات الاستجابة.. ومتى ينتهي لمن لم يحج؟ (فيديو) | المصري اليوم». www.almasryalyoum.com (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «ما هو فضل صيام يوم عرفة». موضوع (بە عەرەبی). لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.