ڕۆمانیا لە ئۆڵۆمپیاد

ڕۆمانیا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٠٠ بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کرد، لەو کاتەوە بەشداری خولەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە، تەنھا وڵاتی بلۆکی ڕۆژھەڵات بوو کە بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤ی لۆس ئانجلەس لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا کرد لەکاتێک ولاتەکانی دیکە بایکۆتیان کردبوو. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٢٨ بۆ یەکەمجار بەشداری یارییەکانی ئۆڵمپیادی زستانە کرد.[١] وەرزشوانانی ڕۆمانیا بە گشتی خاوەنی ٣٠٩ مەدالیای ئۆڵۆمپیادن ٩٠زێڕ، ٩٧ زیو، ١٢٢ برۆنز.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Romania at the Winter Olympics". www.topendsports.com. Retrieved 2022-09-02.
  2. ^ "Romania at the Olympic Games". www.topendsports.com. Retrieved 2022-09-02.