ڕۆبێرت ئادلەر
ڕۆبێرت ئادلەر (بە ئینگلیزی: Robert Adler) لەدایکبووی نەمسایە و داهێنەرێکی ئەمریکییە، کە خاوەنی چەندین داهێنانە لە بواری ئێلکرۆنیدا.
ڕۆبێرت ئادلەر | |
---|---|
لەدایکبوون | ٤ی کانوونی یەکەمی ١٩١٣ ڤیەننا، نەمسا |
مردن | ١٥ی شوباتی ٢٠٠٧ ئەمریکا |
نیشتەجێ | ئەمریکا |
نەتەوە | ئەمریکی، نەمسایی |
بواری زانستی | فیزیا |
شوێنی کار | زێنیس ئێلەکترۆنیکس |
شوێنی بڕوانامە | زانکۆی ڤیەننا |
ناسراو بە ھۆی | کۆنتڕۆڵی بێ تەل بۆ تەلەڤیزیۆنکۆنتڕۆڵی بێ تەل بۆ تەلەڤیزیۆن |
خەڵاتەکانی | مەدالیای ئێدیسۆن (١٩٨٠) |
دەستکەوتەکان
دەستکاریئادلەر لە ساڵی ١٩١٣ز لە ڤیەننای پایتەختی وڵاتی نەمسا لەدایکبووە.[١][٢][٣] ئادلەر لە ساڵی ١٩٣٧ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە فیزیادا بەدەست هێناوە. لە دوای داگیرکردنی نەمسا لەلایەن ئەڵمانیای نازییەوە لە ساڵی ١٩٣٩، دکتۆر ئادلەر کە جولەکە بوو وڵاتەکەی بەجێهێشت. یەکەم جار گەشتی کرد بۆ بەلجیکا و پاشان بۆ ئینگلتەرا کە لەوێ بەهۆی ئامۆژگاری چەند هاوڕێیەکیەوە کۆچی کرد بۆ ئەمریکا.[٤] دوای کۆچ کردنی بۆ ئەمریکا دەستی بە کار کردن کرد لە زێنیس ئێلەکترۆنیکس لە بەشی توێژینەوە.
سەرچاوە
دەستکاریپەراوێزەکان
دەستکاری- ^ http://www.nytimes.com/2007/02/20/obituaries/20adler.html
- ^ [١]
- ^ http://familytreemaker.genealogy.com/users/j/o/h/Marshall-John/WEBSITE-0001/UHP-0210.html ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
- ^ http://inventorspot.com/adler ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.