ڕووداوی داڕمانی کۆپیاپۆ ٢٠١٠
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (نیسان ٢٠١٧) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
کۆپیاپۆ کانێکی دەرھێنانی کانزاییە دەکەوێتە ناوەڕاستی بیابانی ئەتەکاما لە چیلی ،
ڕووداوی داڕمانی کۆپیاپۆ لە ٥ ئۆگستی ٢٠١٠ ڕووی دا بەھۆی داڕمانی چینەکانی ژێڕزەوی لە مس و زێڕ،ئەم کانە کەوتۆتە ناوچەی کۆپیاپۆ ھەربەم ھۆیەوە ئەم ناوەی ھەڵگڕتووە،لەئاکامی ئەم داڕمانە ٣٣ کرێکاری کانەکە لەھۆینەکانی ژێڕ زەوی گیریان خواردبوو،بە قوڵی ٧٠٠ مەتر بۆ خواڕەوە.
دوای بڵاوبونەوەی ھەواڵەکە ،کارمەندانی فڕیاگوزاری ھەوڵی ڕزگارکردنیان دا،بەڵام بێ ھیوا بوون دوای شکست ھێنانیان لە ھەوڵەکانیان،لە ٢٢ ئۆگست تێبینی ئەوەیان کرد کە ھەر٣٣ کرێکارە گیرخواردوەکان لەژیان دا ماون .
دوای دوو مانگ لە ھەوڵ دان دڵنیا بوونەوە کە سەرجەم کرێکارەکان تاوەکو ئەمڕۆ لە ژیان دا ماون ،بەپاڵەپەستۆی کەس وکاری کرێکارەکان وڵات ھاتە سەرخەت و ھەوڵەکان چڕتر کرانەوە لە ١٣ ئۆکتۆبەری ٢٠١٠ توانڕا چینەکانی خاکەکە ببڕدرێت و بگەنە کرێکارەکان لە ١٤ ئۆکتۆبەر توانڕا یەکەم کرێکار ڕزگاربکرێت ،بەھۆی گالیسکەیەکی تایبەتی لولەییەوە کەلەسەری نوسرابوو فینێکس Fenix ،توانرا ھەر ٣٣ کرێکارەکە ڕزگاربکەن ،بەڵام ھەر ھەمویان باری تەندروستیان ناجێگیربوو.
ئەمەش ببینە
دەستکاریسەرچاوە
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕووداوی داڕمانی کۆپیاپۆ ٢٠١٠ تێدایە. |