ڕوت پێری (بە ئینگلیزی: Ruth Perry؛ لە دایکبووی ١٧ی تەممووزی ١٩٣٩ - مردووی ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧) ژنە سیاسەتوانی لیبێریاییە، ئەو لە ماوەی ٣ی ئەیلوولی ١٩٩٦ تاکوو ٢ی ئابی ١٩٩٧ سەرۆکی ئەنجومەنی وڵاتی لیبێریا بوو (ھاوتای سەرۆکی وڵات).[١] ئەو لەکۆتاییەکانی شەڕی ناوخۆیی لیبێریا لەو پۆستەدا بوو، لە ماوەی ١٩٩٠ بۆ ١٩٩٥، بۆ یانزدە جار ھەوڵی نێونەتەوەیی درا بۆ کۆتایی ھێنان بەو شەڕە.

ڕوت پێری
لەدایکبوون١٦ی تەممووزی ١٩٣٩
Grand Cape Mount County، لیبێریا
مردن٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧(٢٠١٧-٠١-٠٨) (٧٧ ساڵ ژیاوە)
کۆڵومبس، ئۆھایۆ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونRuth Sando Fahnbullah
پیشەسیاسەتوان
پۆستەکانPresident of Liberia، Member of the Senate of Liberia
پەروەردەUniversity of Liberia
ئەندامی حیزبیUnity Party
ئایینئیسلام

ڕوت بە یەکەم سەرۆکی ژن لە لیبێریا و تەواوی ئەفریقا دادەنرێت. دواتر ھەر لە لیبێریا لەڕێی ھەڵبژاردنەوە ئاڵن جۆنسن سیرلیف وەک دووەم سەرۆکی ژن لەوڵاتەکەیدا دیاری کرا.[٢][٣]

ڕوت لە قوتابخانە ڕۆمان کاتۆلیکییەکان دەستی بە خوێندن کرد، دواتر لە زانکۆی لیبێریا خوێندنی مامۆستایی تەواو کرد و لە قوتابخانەی سەرەتایی وانەی گوتووەتەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Ruth Perry is elected to lead Liberia, thus becoming Africa's first female head of state | South African History Online". www.sahistory.org.za. Retrieved 2021-03-01.
  2. ^ "Jenda Journal, "African Women Premier Ministers"". Retrieved 20ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Skard, Torild (2014) "Ruth Perry" in Women of Power – Half a century of female presidents and prime ministers worldwide, Bristol: Policy Press, ISBN 978-1-44731-578-0

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری