ڕایشی گەورەی جێرمەنی

ڕایشی گەورەی جێرمەنی (بە ئەڵمانی: Großgermanisches Reich)، بە شێوازی فەرمی بە ڕایشی گەورەی جێرمەنیی نەتەوەی ئەڵمان ناسراوە (بە ئەڵمانی: Großgermanisches Reich deutscher Nation),[١] ناوی فەرمی ئەو دەوڵەتە سیاسییە بوو کە ئەڵمانیای نازی ھەوڵیدا لە ئەورووپا لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەمدا دایبمەزرێنێت.[٢] بانگەشەی ناوچەکانی خاکی ڕایشی جێرمەنیی گەورە بە تێپەڕبوونی کات گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە. لە پاییزی ساڵی ١٩٣٣دا ئەدۆڵف ھیتلەر ئەڵمانیای گەورەی بە لکاندنی خاکەکانی بۆھیمیا و ڕۆژاوای پۆڵەندا و نەمسا پۆلێن کرد.[٣]

سنوورە پلان بۆ داڕێژراوەکانی «ڕایشی گەورەی جێرمەنی» لەسەر بنەمای پێشبینییەکان

چاوەڕوان دەکرا ئەم ئیمپراتۆرییەتییە پان ئەڵمانییە بە کردەوە ھەموو ئەورووپای جێرمانی لە خاکێکی فراواندا ئاسمیلە بکات. لە ڕووی خاکییەوە، ئەمانە ڕایشی جێرمەنی فەرمی لەخۆ گرتووە: ئەڵمانیای پێش ساڵی ١٩٣٨، نەمسا، بۆھیمیا، مۆراویا، سیلێسیای چیک، ئەلزاس-لۆرین، ستیریای خواروو، کارنیۆلای سەروو، کارینتیای باشوور، دانزیگ، پۆڵەندا، ھۆڵەندا، فلاندێرسی بەلجیکا، لۆکسمبۆرگ، دانیمارک، نەرویژ، سوید، ئایسلەند، لیختنشتاین و بەشێکیش لە ئەڵمانی زمانەکانی سویسرا.[٤]

ناو دەستکاری

ناوی ھەڵبژێردراوی ئیمپراتۆرییەتییە خەیاڵییەکە، ئاماژەیەک بوو بۆ ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز (لە نەتەوەی ئەڵمانیا) کە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا بوونی ھەبووە، و لای مێژوونووسانی نازی بە ڕایشی یەکەم ناسراوە.[٥] ھیتلەر سەرسام بووە بە ئیمپراتۆری فرانکیشی شارلمان بەھۆی کلتوور و دەسەڵاتەکانی ڕێکخستن و دەستبەرداربوونی مافەکانی تاک،[٥] ئەمەش کاریگەری خستە سەر بەکارھێنانی ناوی ڕایش یاخود ڕیش بۆ ئەڵمانیای گەورە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Cowie, Stuart (ndg) "To what extent was the outbreak of World War Two, a consequence of failures in British Foreign Policy?" Academia.edu
  2. ^ Elvert 1999, p. 325.
  3. ^ Majer, Diemut (2003). "Non-Germans" under the Third Reich: the Nazi judicial and administrative system in Germany and occupied Eastern Europe with special regard to occupied Poland, 1939—1945. JHU Press. pp. 188–189. ISBN 0-8018-6493-3..
  4. ^ Rich 1974, pp. 401–402.
  5. ^ ئ ا Hattstein 2006, p. 321.