ڕایان گۆسلینگ لەدایکبووی ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٨٠. ئەکتەر و مۆسیقی کەنەدییە. سەرەتای کاری هونەری لەیانەی میکی ماوس (١٩٩٣ - ١٩٩٥) بووە. دوای ئەوەش لەچەندین زنجیرە و بەرنامەی تەلەفزیۆنی کاتەبسەربردن بەشداریرکدووە لەوانە، لە تارکی دەترسیت؟ (Are You Afraid of the Dark?) لە ١٩٩٥ وە (Goosebumps) لە ١٩٩٦. لەساڵی ٢٠٠١ بۆیەکەمینجار وەک ئەکتەری فیلم بەشداریکرد لەفیلمی (The Believer) کە ڕۆڵی جوویێکی نازی بینیبوو.

ڕایان گۆسلینگ

گۆسلینگ لە فیستیڤاڵی فیلمی کانی ٢٠١٤
لەدایکبوون
ڕایان تۆماس گۆسلینگ.

(١٩٨٠-١١-١٢) ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٨٠ (تەمەن ٤٣ ساڵ)
نیشتەجێیکالیفۆرنیا، ئەمریکا.
نەتەوەکەنەدی
پیشە
  • ئەکتەر
  • مۆسیقی
چالاکبوون١٩٩٣ - تا ئێستا
یارئێڤا مێندێز (٢٠٠١–ئێستا)
مناڵ(ەکان)٢
پیشەی مۆسیقی
چەشنەکان
ئامێرەکان
ساڵانی چالاکبوون٢٠٠٧ تاکوو ئێستا
بابەتە پەیوەندیدارەکانDead Man's Bones

گۆسلینگ ناوبانگی پەیداکرد کاتێک لەساڵی ٢٠٠٤ لەفیلمێکی ڕۆمانسی و درامی بەناوی پەڕاوی یادگارییەکان (The Notebook) بەشداریکرد. لەساڵی ٢٠١٦ەش گۆسلینگ بەبەشداریکردنی لەفیلمی لا لا لاند توانی سەرکەوتنێکی باش بەدەستبهێنێت لە بۆکس ئۆفیس وە خەڵاتێکی زۆریشی بردەوە

سەرچاوە دەستکاری