ڕاھاتن بە گۆڕانی ئاووھەوا

ڕاھاتن بە گۆڕانی ئاووھەوا (بە ئینگلیزی: Climate Change Adaptation) وڵامێکە بە گۆڕانی ئاووھەوا و پرۆسەی خۆڕێکخستنە لەگەڵ ئاووھەوای ڕاستی یا ئەو ئاووھەوایەی لە داھاتوودا چاوەڕێ دەکرێ. پانێلی نێوحکوومەتیی گۆڕانی ئاووھەوا ئەم چەمکە بەم جۆرە پێناسە دەکات: "پرۆسەی خۆڕێکخستن لەگەڵ کاریگەرییەکانی ئاووھەوای ڕاستی یا ئاووھەوای چاوەڕێکراو لە داھاتوودا.[١] لە سیستەمە مرۆڤییەکاندا ڕاھاتن ھەوڵی ئەوە دەدات کە خەسارەکان کەم بکاتەوە یا خۆیان لێ بپارێزێت یا ئەو دەرفەتانەی دێنە پێش کەڵک لێ وەربگرێت." ئەم ڕاھاتنە زۆربەی بوارەکانی ژیانی مرۆڤ وەک کشت و کاڵ،[٢] پیشەسازی، ژێرخانەکان[٣] و پەروەردە دەگرێتەوە. بۆ نموونە دەربارەی ژێرخان پێویستە ئەوە بزانرێت کە گۆڕانی ئاووھەوا چ کاریگەرییەکی چاک یا خراپی لەسەر ژێرخانەکان دەبێت و چ جۆرە گۆڕانکارییەک پێویستە لە داڕشتن، دروستکردن و جۆری کەرەستەکاندا بدرێت بۆ کەمکردنەوەی زەرەرەکان و زیادکردنی سوودەکانی گۆڕانی ئاووھەوا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ IPCC (2014). "Glossary" (PDF). Intergovernmental Panel on Climate Change.
  2. ^ "The Guardian: Benefits to farmers of global heating outweighed by losses, says report".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "The Varsity: Quantifying the climate crisis: how changes could impact road maintenance".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری