پەڕەی سەرەکی بکەرەوە
ڕەوتی زیادبوونی CO2 لە چەن دەیەی دوایینی سەدەی بیستەمدا.

گۆڕانی ئاووھەوا (بە ئینگلیزی: Climate Change) بریتییە لە گۆڕانی ئاووھەوای شوێنێک بۆ ماوەیەکی زۆر یا بۆ ھەمیشە. گۆڕانی ئاووھەوا ڕەنگە ھۆکاری جیاوازی ھەبێت وەک تێکتۆنیکی پەڕەیی، گۆڕانی پەتێرنی ڕادییەیشنی خۆرەتاو، تەقینەوەی گڕکانەکان و بەتازەیی کرداری مرۆڤ. لە ئیستەدا پانێلی نێوحکوومەتیی گۆڕانی ئاووھەوا (IPCC) سەرەکیترین بنکەی لێکۆڵینەوەی گۆڕانی ئاووھەوایە.[١]

کاریگەریی مرۆڤدەستکاری

گۆڕانی ئاووھەوا لە سەدەی بیست و یەکدا وەک کێشەیەکی جیھانی ناسراوە. یەکێ لە جیاوازییەکانی ئەم گۆڕانە ئەوەیە کردەوەکانی مرۆڤ کاریگەرییان لەسەری ھەبووە. بۆیە دەوڵەتەکانی جیھان بڕێک ڕێککەوتنیان کردووە کە بەردانەوەی گازی CO2 و باقیی گازە گوڵخانەییەکان بھێننە خوارەوە. ڕێککەوتننامەی پاریس لە ساڵی ٢٠١٦دا یەکێ لە گرنگترینی ئەم پەیمانە نێونەتەوییانە بوو.[٢]

سەرچاوەکاندەستکاری