ولیام مایکڵ گریففن جۆنیۆر (لەدایکبووی ٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٦٨) لەسەر ستەیج بە ڕاکیم ناسراوترە. ڕاپەڕێکی ئەمریکییە.

ڕاکیم

ڕاکیم لە ساڵی ١٩٨٨
لەدایکبوون (١٩٦٨-٠١-٢٨) ٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٦٨ (تەمەن ٥٦ ساڵ)
چالاکبوون١٩٨٥-ئێستا

ڕاکیم بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی ھیپ ھاپ دادەنرێت، کە لە ساڵی ١٩٨٥ لەگەڵ ئیریک بی پێکەوە گروپێکیان دامەزراند بە ناوی Eric B. & Rakim. پێش ڕاکیم فلۆ و ڕایم (شعر) زۆر سادە بوون، کوول مۆی دی لە کتێبەکەیدا ڕوونی کردەوە کە پێش ڕاکیم، فلۆ لە ھیپ ھاپ دا گرینگی نەبوو! تەنانەت ڕایمیش (شعر) زۆر سادە بوو، بەڵام ڕاکیم شێوازێکی نوێی داھێنا لە ١٩٨٦ تا ١٩٩٤ بۆ دەیەیێک تاک بوو. لەوە بە دواوە ڕاپەرانی زیرەکتر ھاتن و گۆڕانکاری و نوێگەرییان لە ھونەرەکەدا کرد وەک (نۆتۆرۆیس ب. ئای. جی).

وشەی فلۆ پێش ڕاکیم نەبوو پێیان دەوت «بڕگە». بە کورتی ناوێکی دیاری کراوی نەبوو، تا ڕاکیم ھات و «فلۆ» ی دروست کرد.

ئەلبوومی Eric B، و Rakim بەناوی Paid in Full لە ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن کەناڵی m tvەوە بە باشترین ئەلبوومی ھەمووکاتی ھیپ ھاپ داندرا. ڕاکیم لەلایەن کەناڵی m tv لە لیستی ٤ەم باشترین ڕاپەران داندراوە، و ڕیزبەندی یەکەم باشترین ڕاپەری ئێم سی بووە لە ساڵەکانی ١٩٨٧.

سەرچاوەکان دەستکاری