ڕاپەڕینی گەورەی عەرەب

ڕاپەڕینی گەورەی عەرەب شۆڕشێکی چەکدارییە لە دژی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، کە لە حیجاز دەستی پێکرد، کاتێک شەریف حوسێن بن عەلی یەکەم تەقەی لە تفەنگەکەیەوە کرد، پێش بەیانی لە نۆی شەعبانی ساڵی ١٣٣٤ی کۆچی - ١٠ی حوزەیرانی ١٩١٦ی زایینی لە مەککە. دەنگی ئەو تەقەیە لە جەدە و تایف و مەدینە دەنگی دایەوە. شۆڕش یەکێک بوو لە ھۆکارە سەرەکییەکانی ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانی. شۆڕش لەدژی عوسمانییەکان لەدوای دەرکردنیان لە حیجاز درێژبووەوە تا گەیشتە شام، ھەروەھا ڕووخانی دەسەڵاتی عوسمانییەکان لەوێ و لە عێراق. ئەمەش دەرئەنجامی سیاسەتی عوسمانییە لە سەردەمی جەنگی جیھانیی یەکەمدا، کە نوێنەرایەتی بە زۆرەملێ لە سەربازگە و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و بژێوی ژیان و دواتریش برسێتی ساڵی ١٩١٥ و سیاسەتی ستەمکاری جەمال پاشا، کە فەرمانڕەوای سەربازی ویلایەتە سوورییەکانی عوسمانی دەکرد، جگە لە کەڵەکەبوونی پەیوەندی ئاڵۆزی نێوان عەرەب و تورکەکان لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەھەمەوە تا کۆنفرانسی پاریس ١٩١٣.[١][٢][٣]

ڕاپەڕینی گەورەی عەرەب
بەشێکە لەشانۆی ڕۆژھەڵاتی ناوین لە جەنگی جیھانیی یەکەم
جێویلایەتی حیجاز، ویلایەتی سووریا
کاتی ڕوودان٣٠ی ئەیلوولی ١٩١٨
ڕێکەوتی دەستپێکردن٣١ی ئایاری ١٩١٦
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٣٠ی ئەیلوولی ١٩١٨
وەسفی ئاڵائاڵای شۆڕشی عەرەب

شۆڕش وەک لە میساق (پرۆتۆکۆل)ی دیمەشقدا ھاتووە، ھەروەھا لە نامەنووسی حوسێن-ماکماھۆن کە لەسەر بنەمای میساقەکە بوو، ئامانجی ڕووخانی گوێڕایەڵی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و دامەزراندنی دەوڵەتێکی عەرەبی بوو، یان یەکێتیی دەوڵەتە عەرەبییەکان و نیمچە دورگەی نەجد و حیجاز بەتایبەتی، و شام، جگە لە ویلایەتی ئەدەنە، کە بە سووریا دادەنرا لەخۆ بگرێت، کە ئەدەنە لە پەیمانی دیمەشقدا سەر بە سووریا دادەنرا لەگەڵ "ڕێزگرتن لە بەرژەوەندییەکانی بەریتانیا لە باشووری عێراق"، ئەو ناوچەیە جوگرافییەیە کە لە بەغداوە دەست پێدەکات و بە کەنارەکانی باکووری کەنداوی فارس کۆتایی دێت.

  1. ^ https://web.archive.org/sry
  2. ^ ملوك العرب - أمين الريحاني
  3. ^ https://web.archive.org/sry