چیچاڵ، چیچال، چیچار یان پەنیری ڕیچاڵ جۆرێک پەنیرە کە لە باکوور و ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ئەرمەنستان و گورجستان بەرھەم دەھێنرێت.

بەھۆی تەکنیکی بەرھەمھێنانی پەنیرەکە وەکوو پرچی ژنان بە چەو دێت. پەنیری چیچاڵ بەتازە ناخۆرێت و دەبێت کۆنە ببێت، چۆنکە ئاوا بەچێژتر دەبێت. بەھۆی ئەوەیکە پەنیری چیچاڵ پارێز دەکرێت تا کۆن بێت، ڕەنگی ئەویش دەگۆڕێت.

لە زمانی ئەرمەنی بەم پەنیرە چێچیل (Չեչիլ) و لە زمانی گورجی چێچیلی (ჩეჩილი) دەڵێن.

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری