چیو ژو (بە چینی:仇珠) بە خاتوو چیو ناسراوە وە بە ناوە ھونەرەیەکەشی دولینگ نێیشی (بە چینی: 杜陵内史) ھونەرمەندێکی چینی بوو کە لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی مینگ ژیاوە. بەھۆی وێنەکانی و کێشانی وینەی کەسەکانەوە ناسراوە.[١]

چیو ژو
وێنەیەک لەلایەن خاتوو چیو
White Robed Guanyin, collection of the National Palace Museum, Taipei
لەدایکبوونسەرەتای ناوەندی سەدەی ١٦یەم.
مەرگلەدوای ١٥٨٥
نەتەوەچینی
پەروەردەچیو ینگ
ناسراوە بەوێنەکێش, illustration
بزاڤقوتابخانەی وو
چیو ژو
چینی 仇珠

چیو ژو لە وڵاتی تایچانگ، پارێزگای سوژۆو لەدایکبووە،[٢] کچی چیو ینگە، کە یەکێک بوو لە چوار مامۆستاکەی ئیمپراتۆریەتیی مینگ زانیارییەکی کەم ھەیە لەسەر ژیانی، وە وا دانراوە کە وێنەکێشی لە باوکییەوە فێربووە[٢] لەبارەی ھاوسەرگیریەوە لەوانەیە ھاوسەری یو چیو بووبێت کە ھونەرمەندێک بوو بە باوکی کاریگەر بوو، وە بەگشتی وا باوەڕکراوە زاوای باوکی واتا ھاوسەری چیو ژو بوبێت.[٣]

 
وێنەی ژنان کە ئامێری مۆسیقا دەژەنن، کۆکراوەیەک لە مۆزەخانەی کۆشک، لە پەکین

چیو ژو لە لەنێوان ساڵانی ١٥٦٥ تا ١٥٨٥ چالاکی ھەبووە.[٤] پێی سپێدرا بوو کە وێنە بکێشێت بۆ ئاھەنگی لەدایکبوونەکانی ئەوسا،[٢] یان بەشداری بکات لە خۆشنووسین، ھەروەھا پێی سپێردرا بوو کە نەخشە بکێشێت بۆ خۆشنووسییەکانی وانگ چۆنگ سەبارەت بە شیعرەکانی لەسەر پەرییەکانی دەریای لوۆ. ئەمەش ئەوە ڕووندەکاتەوە کارەکانی بە چاک سەیرکراون.[١]

زانایەکی مینگ چیو ژی وەک یەکێک لە "لی گۆنگلین" دادەنێت لە نێوان ژنان". کە لەو سەردەمەدا لی گۆنگلین ھونەرمەندێکی بەرز بووە.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا «Wives, Daughters, and Lovers: Three Ming Dynasty Women Painters». Views from Jade Terrace : Chinese women artists, 1300–1912. Indianapolis Museum of Art. 1988. pp. 34–35. ISBN 0847810038.
  2. ^ ئ ا ب Biographical Dictionary of Chinese Women, Volume II: Tang Through Ming 618 – 1644. Routledge. 2015. pp. 321–2. ISBN 978-1-317-51562-3.
  3. ^ «Four Great Masters of the Ming Dynasty: Qiu Ling». National Palace Museum Taiwan. ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  4. ^ «Guanyin and a falling child». Johnson Museum of Art. Cornell University. لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.


بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری
  •   میدیای پەیوەندیدار بە Qiu Zhu لە ویکیمیدیا کۆمنز
 
وێنەکە کاریگەری شیعرێکی تانگی لەسەرە، کۆکراوەی مۆزەخانەی نەتەوەیی کۆشک.