چیاکانی باکۆسی
چیاکانی باکۆسی زنجیرە چیایەکی گڕکانین لە وڵاتی کامیرۆن. گڕکانەکانی چالاکن و بەشێکیشیان سەردەمێکە لەناوچوون، کە نزیکەی ٢٣٠ ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەیی داپۆشیوە چیایەکان لە ھەرێمەکانی لیتتۆرال و باشووری ڕۆژاوادا ھەڵکەوتوون. بەرزترین لووتکە لەم زنجیرەیە لووتکەی کوپییە بە بەرزی ٢٬٠٦٤ مەتر، ڕووبەرێکی گەورەی دارستانی باراناوی لەخۆ دەگرن، و کاریگەری ئەرێنی ژینگەیی بەرچاویان ھەیە. چیاکان ماڵن بۆ خەڵکانی باکۆسی.[١]
چیاکانی باکۆسی | |
---|---|
زنجیرەچیا | Cameroon line |
وڵات | کامیروون |
دابەشکاریی کارگێڕی | Littoral، Southwest |
پۆتانی شوێن | ٤°٥٨′٠″N ٩°٤٠′٠″E |
بەرزترین خاڵ | Mount Kupe |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ٢٬٠٦٤ مەتر |
چیایەکە خاوەن کەش و ھەوایەکی گەرموێرە، بە درێژایی ساڵ بارانی لێ دەبارێت. وەرزی وشکی لە مانگی تشرینی دووەمەوە تا مانگی ئازار دەخایەنێت، لەگەڵ شەوانی سارد و ڕۆژانی گەرم. وەرزی بارانبارین لە مانگی نیسانەوە دەست پێ دەکات و لە نێوان کۆتایی مانگی ئاب و کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمدا بەرزتر دەبێتەوە. خاکەکەی زۆر بەپیتە، ناوچەیەکی گرنگی بەرھەمھێنانی قاوە و کۆکایە.[٢]
چیاکان دارستانی باکۆسی لەباوەش دەگرن، کە ٥٥١٧ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، کە لە ساڵی ١٩٥٦ دروست کراوە لە ساڵی ٢٠٠٠ بەشی سەرەکی دارستانەکە بە دارستانی پاراستن دیاری کرا ھەموو چوونە ژوورەوەکان قەدەغە کرا و کوپی بوو بە «یەدەگی سروشتی توند». خەڵکی باکۆسی ناوخۆیی بەشداریان کرد لە دیاریکردنی سنوورەکان دارستانی یەدەگ بە نۆرەی پارکی نەتەوەیی باکۆسی تێدایە، کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٨ بە بڕیارێکی دروست کراوە. پارکەکە ٢٩٬٣٢٠ ھێکتار دەگرێتەوە، و لەسەر بنەمای پاراستنی ھەمەجۆری ڕوەکەکان پاساوھێنرایەوە.[٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Geography of Bakossiland». web.archive.org. ٢٥ی تەممووزی ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ https://web.archive.org/web/20111118053803/http://www.kew.org/ucm/groups/public/documents/document/kppcont_027008.pdf
- ^ Lambi، Cornelius Mbifung (2010). Ecology and Natural Resource Development in the Western Highlands of Cameroon. Issues in Natural Resource Management: Issues in Natural Resource Management (بە ئینگلیزی). African Books Collective. ISBN 978-9956-615-48-3.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چیاکانی باکۆسی تێدایە. |