چوونەناو ئینتەرنێت
چوونەناو ئینتەرنێت (بە ئینگلیزی: Internet access) ڕاژەیەکە کە دەستگەیشتوویی بە ئەو سیستەمە گلۆڤەرییەی کە پێک ھاتووە لە تۆڕە لێکگرێدراوەکان و ناسراوە بە ئینتەرنێت دابین ئەکا. بەکارھێنانی ئەم ڕاژەیە لە لای بەکاربەران و خەڵکی ئاسایییەوە، یەکەم جار لە سەدەی بیستەم و بەھۆی ژمارەگرییەوە باو بوو. دوایی، لە سەدەی بیست و یەکەمدا، زۆربەی ئەو بەرھەمانەی خرانە نێو بازاڕەوە، دەستەوشەی "بەرینباند" -یان بەکار ھێنابوو.
بەکارھێنانی ئینتەرنێت لە سەرانسەری جیھاندا بەخێرایی لە گەشەسەندندایە. لە ساڵی ٢٠١٠ بە نزیکەی ٥٠٠ میلیۆن بەکارھێنەر ڕاژەی ئینتەرنێتی بەرینباند دراوە.[١]
ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشنیاری ئەوەی داوە کە ئەشێ دەستگەیشتوویی بە ئینتەرنێت یەکێک لە مافەکانی مرۆڤ بێ.[٢]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Giga.com ٤ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. نزیک بە نیو میلیارد بەکارھێنەری بەرینباند
- ^ ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستگەیشتوویی بە ئینتەرنێتی مافی مرۆڤ ڕاگەیاند
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چوونەناو ئینتەرنێت تێدایە. |