لە ماتماتیکدا ،چوارگۆشەی یەکە (بە ئینگلیزی: Unit square) بە چوارگۆشەیەک دەوترێت، کە درێژایی ھەر یەک لە لایەکانی ١، بێت. بە دەستەواژەیەکی تر چوارگۆشەیەک کە پۆوتانی سەرەکانی لە سیستمی پۆتانی دێکارتیدا بریتین لە (٠, ٠(١, ٠)، (٠, ١) و (١, ١).

چوارگۆشەی یەکە.

لە سیستمی پۆوتانی ئاوێتەدا دەستکاری

چوارگۆشەی یەکە لەسەر ڕووتەختی ئاوێتەیش پێناسە دەکرێت، واتە بۆشاییی تۆپۆلۆژیکی کە لە ژمارە ئاوێتەکان پێکھاتووە. لێرەدا، چوار سەرەکانی چوارگۆشەی یەکە دەکەوێتە سەر ئەم ژمارانە ۰، ۱، i و 1 + i.

کێشەی دووریی ڕێژەیی دەستکاری

بوونی خاڵێک کە لە ھەر چوار سەری، چوارگۆشەی یەکە بە بەھایەکی ڕێژەیی دوورە، ھێشتا نەسەلمێنراوە.[١]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ Guy, Richard K. (1991), Unsolved Problems in Number Theory, Vol. 1 (2nd ed.), Springer-Verlag, pp. 181–185

سەرچاوەکان دەستکاری