چاڤگا یان ترێی چاڤگا[١] (Çavga یان Tiriyê Çavga) جۆرێک ترێیە کە شەراب لێ بەرھەم دەھینرێت. چاڤگا یەکێک لە دوو جۆرەکانی ترێیە کە بە شێوەیەکی تایبەت لە پارێزگای خارپێت لە کێوەکانی تۆرۆس لە باکووری کوردستان دەکاڵدرێت. سەرچەمەکانی ڕۆباری فورات لەو ناوچەیە زەختیی کەشوھەوایی ئەو بەش لە کوردستانە نەرمتر دەکەنەوە.

تورکەکان بە ئەم جۆرە ترێیە ئۆکووزگۆزوو (بە تورکی: Öküzgözü) دەڵێن کە بە واتای چەوی گایە و وشەی کوردیی چاڤگایش ھەر بەم واتایە. دانەکانی چاڤگا خڕ و ڕەنگیان تارە و لە نێوی جۆرەکانی ترێ کە لە وڵاتی تورکیا دەکاڵێندرێن، گەورەترین دانەکانی ھەیە.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ فارقینی، زانا. ٢٠٠٤. فەرھەنگا کوردی-ترکی، ئەستەمبوڵ: ئەنستیتوی کوردیی ئەستەمبوڵ.