شەرابی (Şerabî)،[١] جۆرێک ترێیە کە شەراب لێ بەرھەم دەھینرێت. ترێی شەرابی لە پارێزگای دیاربەکر لە نزیکیی ڕۆباری دیجلە و ھەروەھا پارێزگای خارپێت لە باکووری کوردستان دەکاڵدرێت. دانەکانی ترێی شەرابی بە ڕەنگی سووری تارە و تامی شەرابەکەش وەکوو ھەنجیر و میوە وشکەکانە.

تورکەکان بەم ترێیە بۆغازکەرە (بە تورکی: Boğazkere) دەڵێن و مارکەێکیش بۆ شەراب بەم ناوە لە تورکییە ھەیە کە ناوی خۆی لە ئەم جۆرە ترێیە وەرگرتووەتەوە.

شەرابی کە لەم ترێیە وەردەگێڕدرێت بەھێز و مەستییەکەی درێژخایەنە، و ڕەنگی سووری تار و شینە، و بوونی میوەکانی وشکی سوور لێ دێت. ھەروەھا بۆ بار ھینان بۆ زۆرتر لە ١٠ ساڵ شیایە و خواردنی وێڕای کەبابی گۆشت و قەلەموونە و ماسی، پەنیر بە تایبەت پەنیری کوردی یان سویسی پێشنیار کراوەتەوە.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ کاراتاش، حوسێن. ٢٠١٢. زانکۆی دیجلە، ڕێکەوتی ٢٣ی ئایاری ٢٠١٢.