چاپخانە کوردییەکان

چاپخانە کوردییەکان چاپخانە تا گەیشتۆتە ئەم ڕۆژە زیاتر لە ٥٠٠ ساڵی ویستووە، پێنج سەدەیە ئەم ئامێرە توانیویەتی گەلانی دونیا لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە، لە سادەترین ئاستی ئامێری چاپەوە تا نوێترین و گەورەترین چاپخانە ئەمڕۆ بە ھەزاران چاپخانە لە جیھاندا ھەن، چاپخانە ڕۆڵێکی مەزن و دیاری بینیوە لە نەخشەسازی و ڕێکخەری ھەموو بەرھەمە چاپکراوەکان.[١]

پەیکەری گیوی موکریانی لە ھەولێر لە شوێنی چاپخانەکەی

یەکەم چاپخانە لە کوردستان

دەستکاری

یەکەمین چاپخانە لە شاری ھەولێر لە ساڵی ١٩٢٥ دانرا، دانانی ئەو چاپخانەیە لەلایەن دانەر و ڕووناکبیری کورد (حوسێن حوزنی موکریانی) دوای ئەوەی لە ساڵی (١٩١٥) موکریانی چاپخانەیەک لە وڵاتی ئەڵمانیا دەکڕێ و دواتر پیتەکانی (پ-چ-گ-ڤ) لەسەر چاپخانەکەدا دادەنێ، تاوەکو زمانی کوردی بە ڕێنووسی تەواوە کار بکات، لەسەرەتادا لە ساڵی (١٩٢٥) چاپخانەکەی ھێنایە ڕەواندوز لەوێ گۆڤارێکی چاپ و دەرکرد بە ناوی (زاری کرمانجی) بۆ ماوەی ساڵێک، دواتر چاپخانەکەی ھێنایە ژێر دیواری قەڵای ھەولێر، کە ئێستا دەکەوێتە نزیک پارێزگای ئێستای ھەولێر، ئەو شوێنە دوای ئەوەی دەکرێ بە چاپخانە و چەندین ڕۆژنامە و گۆڤار و بڵاوکراوە لەو چاپخانەیە چاپ دەکرا، بوو بە مەڵبەندێکی ڕۆشنبیری و فیکری، زۆربەی نووسەرانی گشت شارەکانی کوردستان سەردانی ئەو شوێنەیان دەکرد، تەنانەت لەبەردەم دەرگای چاپخانەکە، کتێبخانەیەک ھەبوو، لەوێوە کتێب و بڵاوکراوەکان دەبینران و بڵاو دەکرانەوە، دوای کۆچی دوایی حوسێن حوزنی موکریان لە ساڵی (١٩٤٧) کە بە نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد، دواتر لەلایەن (گیوی موکریانی) برای، سەرپەرشتی چاپخانەکەی کرد، ئێستا لە شوێنی ئەو چاپخانەیە کە نەماوە، پەیکەرێکی (گیوی موکریانی) لە ژێر دیواری قەڵای ھەولێر و لە شوێنی چاپخانە کۆنەکە دانراوە.[٢]

چاپخانە کوردییەکانی کوردستان تا ساڵی ١٩٩١

دەستکاری

چاپخانەکانی شاری کەرکووک

  • چاپخانەی شارەوانی لە ساڵی ١٩٢٦ دامەزراوە.
  • چاپخانەی عەسری لە ساڵی دامەزراوە.
  • چاپخانەی شیمال لە ساڵی ١٩٦٥ دامەزراوە.
  • چاپخانەی تتویج کەرکووک لە ساڵی ١٩٥٣ دامەزراوە.
  • چاپخانەی نەینەوا لە ساڵی ١٩٥٣ دامەزراوە.
  • چاپخانەی ھیلال لە ساڵی ١٩٦٧ دامەزراوە.
  • چاپخانەی جمھوری لە ساڵی ١٩٦٧ دامەزراوە.
  • چاپخانەی تیجارە لە ساڵی ١٩٧١ دامەزراوە.
  • چاپخانەی حیکمە.

چاپخانەکانی شاری سلێمانی

  • چاپخانەی ڕاپەڕین لە ساڵی ١٩٦٣ دامەزراوە.
  • چاپخانەی کامەرانی لە ساڵی ١٩٥٩ دامەزراوە.
  • چاپخانەی کاکەی فەلاح لە ساڵی ١٩٧٢ دامەزراوە.
  • چاپخانەی ژین لە ساڵی ١٩٦٨ دامەزراوە.
  • چاپخانەی سەرکەوتن لە ساڵی ١٩٧٩ دامەزراوە.
  • چاپخانەی زانکۆی سلێمانی لە ساڵی ١٩٧٥ دامەزراوە.

چاپخانەکانی شاری ھەولێر

  • چاپخانەی سەڵاح حەددین لە ساڵی ١٩٦٣ دامەزراوە.
  • چاپخانەی پەروەردە لە ساڵی ١٩٧٠ دامەزراوە.
  • چاپخانەی شارەوانی ھەولێر لە ساڵی ١٩٧٤ دامەزراوە.
  • چاپخانەی ڕۆشنبیری لە ساڵی ١٩٨٤ دامەزراوە.
  • چاپخانەی ئاسۆ لە ساڵی ١٩٨٨ دامەزراوە.
  • چاپخانەی زانکۆی سەڵاح حەددین لە ساڵی ١٩٨٥ دامەزراوە.

چاپخانەکانی شاری دھۆک

  • چاپخانەی دھۆک لە ساڵی ١٩٧٠ دامەزراوە.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «مێژووی چاپخانە کوردییەکان» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |archivedate= و |archive-date= دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |archiveurl= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |deadurl= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی) ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ «یەکەمین چاپخانە لە کوردستان». ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)